شبكة لالش الاعلامية

هوركاريێن شەرێ ناڤبه‌را پەكەكێ و سوپايێ عێراقێ ل شنگالێ

هوركاريێن شەرێ ناڤبه‌را پەكەكێ و سوپايێ عێراقێ ل شنگالێ

وشه‌:

فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، زانیاری لەبارەی شەڕەكەی نێوان سوپای عێراق و پەكەكە لە سنووری سنوونێ‌ راگەیاند و گوتی، پێنج كەس برینداربوون كە دووچەكداری پەكەكە و سێ هاووڵاتیی سڤیلن.

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، بۆ “وشە” گوتی، لە دووریانی “دووگركێ” لە شنگال پەكەكە لەسەر بارەگایەك بووەتە كێشەیان لەگەڵ هێزی عێراقی دواتر تەقەیان لە هێزی عێراقی كردووە و شەر لەنێوان ھەردوولا دروست بووە.

دووپاتی لەوە كردەوە كە پەكەكە دەستپێشخەر بووە لە تەقەكردن، بۆیە شەرەكە دروست بووە .

شەشۆ دەڵێ‌، پەكەكە خۆی كردووە بە خاوەنی شنگال، خۆیان بە حكوومەت دەزانن، بۆیە شەری هێزی عێراقی دەكەن. ئاشكراشی كرد بەھۆی شەڕەكەوە پێنج كەس برینداربوون كە دووانیان چەكداری پەكەكەن و سێ كەسیش خەڵكی سڤیلن .

پەكەكە ماوەیەكی زۆرە لە سنووری شنگال خۆی سەپاندووە، ئامادە نەبوو ناوچەكە جێبهێڵێ‌ و ئێستە بووتە هۆی كێشە بۆ سنوورەكە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب كوژمێ‌ 600 ملیۆن دیناران چەندین ڕێیێن ناڤخۆیی ل ناحیا خانكێ‌ دئێنە چێكرن

Lalish Duhok

شانده‌كى حكومه‌تا وه‌لاتێ هۆله‌ندا قه‌ستا په‌رستگه‌ها لالش كر

Lalish Duhok

پەرلەمانێ‌ كوردستانێ‌ رێكێن نێڤ دەولەتی بۆ جێنوسایدا ئێزديان د دیدارەكا ڤەكریدا شرۆڤەكرن

Lalish Duhok