شبكة لالش الاعلامية

قایمقامێ شنگال:عێراقێ هێز بۆ كۆنتڕۆڵكرنا سنوورى هنارتبوو،به‌لێ هێشتا چه‌کدارێن په‌که‌کێ  ل سووریا دئێنه‌ شنگالێ

قایمقامێ شنگال:عێراقێ هێز بۆ كۆنتڕۆڵكرنا سنوورى هنارتبوو، به‌لێ هێشتا چه‌کدارێن په‌که‌کێ  ل سو,ریا دئێنه‌ شنگالێ

باسنيوز:

قایمقامی قه‌زای شنگال، باس له‌ ئاڵۆزییه‌کانی شنگال ده‌کات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ هیچ گه‌ره‌نیتیه‌ک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ شه‌ڕ و تێهه‌ڵچوون له‌ نێوان په‌که‌که‌ و سوپای عێراق دروست نه‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/5/2022، نایف سه‌یدۆ به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: ئێستا دۆخی شنگال له‌ دوای شه‌ڕی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، كه‌مێك ئارام بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گره‌نتی ئه‌وه‌ نییه‌ دووباره‌ شه‌ڕ له‌ نێوان په‌که‌که‌ و سوپای عێراق له‌ شنگال سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌داته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ماوه‌یه‌ک پێش ئیستا، سوپای عێراق هاتووه‌ته‌ سنووری شنگال و سووریا به‌ مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌که‌ و ئیستا سوپای عێراق هاتوون، گوایه‌ رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا یه‌ک خاڵی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، ئیستاش به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی شنگال له‌ ناوچه‌ی بارا له‌ سنوونێ، چه‌کداری په‌که‌که‌ به‌رده‌وام له‌ سووریاوه‌ دێنه‌ شنگال.

گوتیشی: جیا له‌ پرسی په‌که‌که،‌ له‌ شنگال به‌شێکی یه‌کجار زۆری كوردانی ئێزدی ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، تا په‌که‌که‌ش له‌و سنووره‌ بێت، خه‌ڵک ناگه‌ڕێته‌وه‌ شنگال و په‌که‌که‌ ده‌بێت ‌شنگال چۆڵ بکات، کاریان له‌وێ نییه‌ و‌ ئه‌وان خه‌باتیان له‌ باكووری كوردستان و تورکیایه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌ په‌که‌که‌ کاره‌ساتی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ‌شنگالدا بهێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەسوكارێن قوربانیێن دەستێ‌ داعش داخوازا دروستكرنا گۆرستانەكێ‌ بۆ جانگۆریان دكن

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش سیبا شێخدرێ ڕۆژا جيهانى يا زارۆکان ساخکر

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش سالیادا دامەزراندنا رادیۆیا دهۆک پیرۆز دکەت

Lalish Duhok