ئاشتی كۆچه‌ر: خه‌لكێ شنگالێ داخواز دكن پەكەكە باژێرى چۆل بكت
باسنيوز:
دوای بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناحیه‌ی سنوونێ له لایه‌ن فڕۆكەكانی توركیاوه، لەبەر ئەوەی بارەگاكەی پەكەكە لەنێو ماڵان‌دا بوو، خەڵكی سڤیل بوونە قوربانی، بەم هۆیەشەوە خەڵكی شارۆچكەكە خۆپیشاندانێك ئەنجام درا و داوایان كرد پەكەكە شارەكەیان چۆڵ بكات.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، (باس‌نیوز) بڵاوی كردەوە كە فڕۆكەی توركیا بارەگایەكی پەكەكەیان لەناو ناحیەی سنوونێی سەر بە شنگال بۆردومان كردووە و لە ئەنجامیشدا ژمارەیەك كەس بریندار بوون یان گیانیان لەدەست دا، كە بەشێكی بەرچاویان كەسانی سڤیلن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، پەكەكە پێشتر بۆ ئەوەی توركیا لە ترسی زیانگەیاندن بە خەڵكی سڤیل نەتوانێت بۆردومانی بكات، بارەگاكانی بردووەتە نێو ماڵان، بەڵام وا دەردەكەوێت توركیا لە هێرشەكانی بەردەوام بێت و بەم هۆیەشەوە خەڵكی سڤیلیش دەبنە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكان، منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵانە بە ناوی (ساڵح خدر شڤان)، باپیریشی هەر لەو بۆردومانەدا گیانی لەدەست داوە و شەهید بوون.
لەمبارەیەوە ئاشتی كۆچه‌ر، به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هۆكاره بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر سنووری شنگالدا دێت، ڕۆژێك شەڕ لەگەڵ سوپای عێراق دەكات و ماوە نا ماوە توركیا بۆردومان دەكات و خەڵكی سڤیلیش بەردەكەون، ئێستا ده‌ستی كردووه به ئاڵوگۆڕی چه‌كداری و وه‌ك تۆڕێكی سیخووڕی له شه‌نگال له‌پێناو ئەجیندای ده‌وڵه‌تانی هەرێمی كار ده‌كات.“
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە خەڵكی دەڤەرەكە لە پیلانەكانی پەكەكە و مەترسیداریی مانەوەی هێزەكانی سەر بە پەكەكە تێگەیشتوون، ”هەر ئەمڕۆ بینیمان خه‌ڵكی سنوونێ چۆن به‌رپه‌رچی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان دایه‌وه و داوایان لێ كردن شنگال چۆڵ بكه‌ن، چونكه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌نده.“
جەختیشی كردەوە، خەڵكی سنوونێ و خانەسۆر و هەموو سنووری شنگال، داوا دەكەن پەكەكە بنكە و بارەگاكانی چۆڵ بكات و لە دەڤەرەكەیان بچێتە دەرەوە، چونكە لە لایەكەوە بەهۆی پەكەكەوە نائارامییەكی زۆر لە دەڤەرەكەدا هەیە، لە لایەكی دیكەشەوە هەر لە ئەنجامی بوونی پەكەكە، هەزاران خێزانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و سەر ئاو و خاكی خۆیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
