شبكة لالش الاعلامية

سێ نەخۆشخانە ل شنگالێ دێ ئێنه‌ دروستكرن  

سێ نەخۆشخانە ل شنگالێ دێ ئێنه‌ دروستكرن  
شنگال -KDP.info-

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە دوای جەژن سێ نەخۆشخانە لە شنگال دروست بکرێن کە ھەر نەخۆشخانەیەک ٧٥ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە .

مەحما خەلیل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لە بودجەی یاسای پاڵپشتیی خێرایی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان پارەی زیاتر لە ترلیۆنێک بۆ مووسڵ تەرخان کراوە و بەشێکیش لەوە بۆ شنگالە، بۆیە بڕیارە چەندین پڕۆژەی گرنگ بەو پارەیە ئەنجام بدرێن کە لەوانە دروستکردنی سێ نەخۆشخانەیە بۆ شنگال و بۆ ھەر نەخۆشخانەیەک ٧٥ ملیار دینار دانراوە.”

خەلیل گوتیشی: ”بڕیارە دوای جەژن دەست بە خەرجکردنی بودجە بکرێت و دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکانیش بکرێت، کە لەسەر داواکاریی ئێمە بووە و گرنگیی زۆریشی بۆ شنگال ھەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەحموود ئێزدی: خەلکێ شێخان ب ھەموو پێكھاتێن خۆ يێن ئاینی ونەتەوەیی پشتەڤانیا ریفراندۆمێ دکن

Lalish Duhok

وركشۆپەك ل دۆر توندوتیژی دژی ئافرەتان هاتە سازكرن

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانى: پشتى 9 سالان هێشتا ره‌وشا شنگالێ ژبه‌ر گرۆپێن نه‌قانوونى ئاسایى نه‌بوویه‌

Lalish Duhok