شبكة لالش الاعلامية

ریچارد میڵس: پێتڤيه‌ رێككه‌فتننامه‌يا شنگال ب ڕاوێژ لگه‌ڵ ئێزدیان بێته‌ بجهئينان 

ریچارد میڵس: پێتڤيه‌ رێككه‌فتننامه‌يا شنگال ب رِاوێژ لگه‌ڵ ئێزدیان بێته‌ بجهئينان 
K24 – هه‌ولێر:

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی دۆخی عێراق، جێگری نوێنەری ئەمه‌ریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی جێببه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرده‌وه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2ـی سوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ریچار میڵس، جێگری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، پێویستە رێککەوتننامه‌ی شنگال بە راوێژ له‌گه‌ڵ ئێزدییەکان جێبەجێ بکرێت و داواشی كرد چه‌كدارانی داعش و خێزانەکانیان لە عێراق و سووریا بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان و دادگایی بكرێن.

له‌میانی قسه‌كانیدا، ریچارد میڵس رایگه‌یاند، “ئەمه‌ریکا هانی هاوکاری نێوان حکومەتی عێراق و یۆنامی دەدات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی پتەو بۆ هەموو ئاوارەکانی عێراق، خێزانەکان بەڵگەنامەی یاساییان بۆ دروست بکرێت و تاوەکو لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵبکرێنەوە”.

هەروەها جێگری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی شنگاله‌وه‌ گوتی، “زۆر گرنگە رێککەوتنی ساڵی 2020 شنگال بە راوێژکردن لەگەڵ ئێزدییەکان جێبەجێ بکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان، ریچارد میڵس داوای لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، “شەڕکەرە تیرۆرستەکانی داعش و خێزانەکانیان لە عێراق و سووریا بگەڕێننەوە و دادگاییان بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل كۆمه‌لگه‌ها شاریا خۆلێن بلندکرنا ئاستێ قوتابیان دەست پێ کرن

Lalish Duhok

وەزیرێ ناڤخۆ یێ حكومه‌تا هەرێما کوردستانێ هۆشدارييێ دده‌ت

karwanhaji

146زارۆكێن سێوی ل كۆمەلگەها شاریا پێتڤی هاریكاریانە

Lalish Duhok