شبكة لالش الاعلامية

قایمقامێ شنگال: تەرخانکرنا 50 ملیار دیناران بۆ شنگال يا کێمه‌ و پشكا دروستكرنا نەخۆشخانەیەکێ ناکه‌ت

قایمقامێ شنگال: تەرخانکرنا 50 ملیار دیناران بۆ شنگال يا کێمه‌ و پشكا دروستكرنا نەخۆشخانەیەکێ ناکه‌ت

باسنيوز:

قایمقامی قەزای شنگال ڕایگەیاند، بە گوژمەی 50 ملیار دینار بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان کراوە، ئەو گوژمە پارەیە کەمە و بەشی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک ناکات، ئێمە ئاگامان لێ نییە کە شتێکی تایبەت لە بودجەی عێراقدا بۆ شنگال هەبێت.

نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە عێراق سندووقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال دانراوە و وەکوو ئێمە زانیومانە بە گوژمەی 50 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، ئەگەر هەر 50 ملیار دینار بێت، ئەوە بەشێ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک ناکات و زۆر زۆر کەمە. شنگال ناوچەیەکی وێرانکراوە، ئێمە دەمانەوێت پرۆژەی ستراتیژی لە شنگال جێبەجێ بکرێت.”

ئاشکرایشی کرد: نزیکەی 900 خێزان لە ڕێگەی ڕێکخراوێکەوە ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شنگال، کەچی لەجیاتیی ئەوەی دوای گەڕانەوەیان هاوکارییان بکرێت، ئەوانەی گەڕاونەتەوە خێوەتیان هەڵداوە و تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە خانووەکانیان خراپ و وێران بووە و هیچ هاوکارییەکیشیان نەکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماكس بریموراك:ئەمریكا ل ئاستەكی بلند كار لسەر كەیسا ئێزدیان كریە

Lalish Duhok

سلێمان فانۆ: گیرۆبوونا زڤرینا ئاواران دێ بیته‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژ بۆ ڕۆژێ خه‌لک كه‌لتۆرێ خۆ ژبیر بکەت

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش مەهەتێ‌ روونشتنەكا ڤەكری ل سەر جەژنا خدر لیاس سازدا

Lalish Duhok