شبكة لالش الاعلامية

هه‌تا نۆكه‌ نێزيكى 800 ھەزار ئاوارەيێن عێراقێ ل ھەرێما کوردستانێ دژین

هه‌تا نۆكه‌ نێزيكى 800 ھەزار ئاوارەيێن عێراقێ ل ھەرێما کوردستانێ دژین
بەغدا-KDP.info-

سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەپەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی پەنابەرانە لە جیھان، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی عێراق ھیچ بەرنامەیەکی نیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و تائێستا نزیکەی 800 ھەزار ئاوارەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین و حکوومەتی ھەرێم بەھاوکاری ھەندێک رێکخراوی جیھانی ھاوکاریان دەکات و حکوومەتی عێراقیش وەکو پێویست ھاوکاریان ناکات.

شەریف سلێمان، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ئەم ڕۆژە لەسەرجەم ئاوارە و پەنابەران پیرۆز دەکەین و ھیوادارین ئەمە ببێتە کۆتایی بە ناخۆشی و نەھامەتیەکانیان و بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونکە تا ئێستا نزیکەی 800 ھەزار ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان ھەن و 28 کەمپی لێیە و تەنھا لەدھۆک 300 ھەزار ئاوارە ھەیە، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی عێراق ھیچ بەرنامەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دانەناوە و ئەو رێککەوتنەی لەکاتی پێکھێنانی حکوومەتیش لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کراوە ئەویش جێبەجێ نەکراوە و وەکو پێویستیش ھاوکاریان نەکراوە، ھاوکات خەڵکیش زۆر بەکەمی دەگەڕێتەوە لەماوەی رابردووش 400 خێزان گەڕاونەتەوە شنگال ئەگەرنا خەڵک ئامادەنییە بەو جۆرە بێ ھاوکاری و قەرەبووکردنەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کەمپەکانیان پێ باشترە”.

شەریف سلێمان گوتیشی: “ئەوەی تا ئێستا ھاوکاری ئاوارەکان دەکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەندێک رێکخراون، کە بوونەتە ئەرکێکی قورس بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە و پێویستە حکوومەتی عێراق بەئەرکی خۆی ھەڵسێت و بەرنامەیەک دابنرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، چونکە ماوەی نۆ ساڵە لەکەمپ دەژین”.

سلێمان ڕوونیشیکردەوە: “لەسەرەتای شەڕی داعش ئاوارەیەکی یەکجار زۆر ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کرد کە ژمارەیان لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی کرد، بەڵام بەشێکی زۆری گەڕانەوە و ئێستاش نزیکەی 800 ھەزار کەس ھەر ماون کە ئەوەش ژمارەیەکی زۆرە و کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بە نەھامەتی و ناخۆشیان بێت و بیانگەڕێننەوە بۆ سەر ماڵەکانیان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هیچ توهمەتباره‌كى داعش لسەر كەیسا کوردێن ئێزدی نه‌هاتيه‌ دادگه‌هكرن  

Lalish Duhok

بەرپرسێ کەرتێ ساخلەمیا شێخان وەغەرا دويێ کر

Lalish Duhok

خێرخوازەکی ئێزدی 100سەرێن پەزی لسەر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت بەلاڤکرن

Lalish Duhok