كانونی یه‌كه‌م 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

108خێزانێن دى ژ كه‌مپێن پارێزگه‌ها دهۆكێ ڤه‌گه‌ڕیانه‌ شنگالێ

108خێزانێن دى ژ كه‌مپێن پارێزگه‌ها دهۆكێ ڤه‌گه‌ڕیانه‌ شنگالێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند؛ 108 ئاوارەى کەمپى ئاوارەکانى پارێزگاى دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان لە سنوورى قەزاى شنگال، قایمقامى قەزاکە دەڵێت، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراقە.

رۆژی 23ى حوزیرانى 2023، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە راگەیێنراوێکدا گەڕانەوەى ئەو 108 ئاوارەیەى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆکى بۆ ناوچەکانیان لە سنوورى قەزاى شنگال راگەیاند.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە؛ گەڕاندنەوەى ئەو 108 ئاوارەیە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراق بووە، بە هاوئاهەنگى لەگەڵ حکومەتى خۆجێی و پارێزگار و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى نەینەوا بۆ گرەنتیکردنى گەڕانەوەیان.

نایف سیدۆ، قایمقامى شنگال بە وەکالەت بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: “سەرجەم ئەوانەی گەڕاونەتەوە، کوردى ئێزدین و خەڵکى ناحیەى گرعوزێرى سنوورى قەزاى بەعاجن.” گوتیشی، “لەلای ئێمە 151 خێزان تۆمارکرابوون بگەڕێنەوە. گەڕانەوەشیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى ئێستایە”.

بەگوێرەى کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى کە 27ى تشرينى یەکەمى 2022، لەپەرلەمان متمانەى وەرگرت، دەبووایە لە ماوەى شەش مانگ دواى پێکهێنانى حکومەت، ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە زێدى خۆیان.

نایف سیدۆ ئاماژەى بەوەدا، دواى پێکهێنانى حکومەت، ئەوە دووەم کاروانى گەڕانەوەى ئاوارەکانى شنگالە، لە کاروانى یەکەمدا 39 خێزان گەڕێندراونەتەوە، گوتیشى: “ئێستا 70%ى دانیشتووانى قەزاى شنگال ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە”.

لەساڵى 2014 چەکدارانى رێکخراوى داعش هێرشیانکردە سەر قەزاى شنگال و بەهۆیەوە هەزاران کوردى ئێزدى ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوون و هەندێکیشیان چوونە دەرەوەی وڵات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi