كانونی یه‌كه‌م 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیره‌كێ بریتانی:بجهئينانا دادپه‌روەريێ بۆ ئێزدیان دخوازین

وەزیره‌كێ بریتانی:بجهئينانا دادپه‌روەريێ بۆ ئێزدیان دخوازین

وشه‌:

بەم دواییە پەرلەمانی بەریتانیا ددانی بە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بە دەستی رێكخراوی داعش لە 2014 دانا، لە هەنگاوێك كە تا ئێستە ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا پێڕەویان كردووە، وەزیرێكی بەریتانی ئاماژە دەكات كە وڵاتەكەی جێبەجێكردنی دادوەری بۆ ئێزدییەكان لە عێراق دەخوازێت.

تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی “حورە”ی ئەمەریكی گوتی، بەریتانیا پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی دادوەری بۆ ئێزیدییەكان و قوربانیانی كوشتارگەكانی عێراق دەكات، ئەو بڕیارەی دوایی بەریتانیاش، دداننانە بەوەی داعش لە 2014 كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزدییەكان ئەنجام داوە.

ئەو وەزیرە بەریتانییە ئاماژەی كرد كە سەردانی عێراقی كردووە بە چاوی خۆی ئەو كێشە و ناخۆشیانەی بینیوە كە لە دوای كوشتارگەكانی داعش و تا ئێستەش دووچاری كەمینەكان دەبێتەوە، بەتایبەتی ئێزدییەكان، گوتی، چاوم بە رزگاركراوەكان و ئەوانەش كەوت كە پاڵپشتیان لێ دەكەن، ئەوان باسی قەبارەی ئەو كارە قێزەوەنانەیان كرد كە رێكخراوەكە ئە نجامی داوە.

ئەو وەزیرە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە دەبێت ئەندامانی رێكخراوی داعش دادگایی بكرێن، بەڵام هەندێكجار جێبەجێكردنی دادوەری پێویستی بە كات هەیە.

دوێنێ سێشەم بەریتانیا ددانی بە كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە 2014 دانا، وەك لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هات، بەریتانیا بە فەرمی ددانی بەوەدا نا كە داعش لە 2014 كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزدییەكان ئەنجام داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi