شبكة لالش الاعلامية

ل سەر فەرمانا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بزاڤێن ڕزگاركرنا گرتيێن ئێزدىژ ده‌ستێ داعش دێ دبه‌رده‌وام بن

ل سەر فەرمانا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بزاڤێن ڕزگاركرنا گرتيێن ئێزدىژ ده‌ستێ داعش دێ دبه‌رده‌وام بن

شنگال_KDP.info_

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشکرایکرد: لەسەر فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش تا تاکە ڕفێندراوێک مابێت. تا ئێستا نزیکەی 2 هەزار و 600 کەس لە دەستی داعش ماون ڕزگار بکرێن.

حوسێن قایدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نووسینگەکەمان بەردەوامە لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، تا ئێستا 3 هەزار 570 کەس ڕزگارکراون و نزیکەی 2 هەزار و 600 کەسیش لە دەستی داعش ماون، بەردەوامیش هەوڵ دەدەین بۆ ڕزگار کردنی ئەوانەی ماون، چونکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە کاری نووسینگەی ئێمە بەردەوام دەبێت تاوەکو یەک کوردی ئێزدی لەدەستی داعش ماوە.

قایدی باسی لەوەشکرد: پێش ئێستا ڕۆژانە خەڵکمان ڕزگار دەکرد، بەڵام ئێستا بە حوکمی ئەوەی داعش لە سنووری موسڵ و ناوچەکە نەماوە و شوێنیشیان دیار نییە، کەمتر ڕزگار دەکرێن، بەڵام سەرۆکی هەرێم تەئکیدی کردۆتەوە، پێویستە بەردەوام بن تاوەکو یەک کەس مابێت ڕزگاریان بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش دگەل جێگرێ سەرۆكێ هەرێما “ئێل دوو فرانس” یا فەرەنسا جڤین پێک ئانی

Lalish Duhok

دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش پیرۆزباهیێ‌ ل بەرپرسێ‌ لقا هەشت یا پارتی ل زاخۆ دكت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پشته‌ڤانيێ ل به‌يانناما ره‌وشه‌نبيرێن ئێزديێن دهۆكێ دكت

Lalish Duhok