شبكة لالش الاعلامية

قايمقامێ شێخان:ئێزدى و کریستیانان به‌رى موسڵمانان داشکاندن بۆ هه‌يڤا ره‌مه‌زانێ کر

قايمقامێ شێخان:ئێزدى و کریستیانان به‌رى موسڵمانان داشکاندن بۆ هه‌يڤا ره‌مه‌زانێ کر
قایمقامی قەزای شێخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە دەڤەری شێخان بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان چەندین داشکاندن ڕاگەیەندراون و دەڵێ: پێش موسڵمانان کریستیان و ئێزدیەکان ئامادەبوون داشکاندن بکەن بۆ مانگی ڕەمەزان.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەر پێشنیاری لقی ٢٠ی شێخان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی شارەکە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز چەندین پاکێج ڕاگەیاندراون، لەوانە ھەموو دکتۆر و دەرمانخانە و تاقیگەکان بەڕێژەی زۆر باش داشکاندنیان کردووە، ھەروەھا بازرگانان و ھەموو شوێنەکانی کار داشکاندنیان کردووە، تەنانەت وێستگەکانی سووتەمەنیش لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ھەر لیترێک بەنزین ٦٠ دینار داشکاندنیان کردووە.

قایمقامی شێخان گوتیشی: قەزای شێخان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئاینەکانە و کاتێک پێشنیاری داشکاندمان خستە بەردەم چین و توێژەکان پێش موسڵمانان کریستیان و ئێزدیەکانی شێخان ئامادەییان نیشاندا داشکاندن بکەن بۆ مانگی ڕەمەزان، واتە ھەموو پێکهاتەکان بەشدارن.

سەردار یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە حەفتەی داھاتوو قۆناغی دووەمی پاکێجی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ھاوکاری ماددی و خۆراک بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی خێزانە ھەژارەکاندا دابەش بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌را چارێ ژ هاریکاریێن مرۆڤی ل سەر ئاوارێن شاریا هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

قایممقامێ شنگالێ: داخواز ژ یونامى هاته‌ كرن ڤه‌كۆلینێ لسه‌ر روودانێن شنگال ئه‌نجام بده‌ت

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش پێشەوازیێ ل دەستنیشان کرنا نادیا مراد دکت وەک بالیۆزا نیاز پاکیێ ل نەتەوەیێن ئێکگرتی

Lalish Duhok