شبكة لالش الاعلامية

ڕه‌وشه‌نبيرێن ئێزدى:بنگه‌هێ لالش خودان مێژوویەکا سەنگین و دەوڵەمەندە

ڕه‌وشه‌نبيرێن ئێزدى:بنگه‌هێ لالش خودان مێژوویەکا سەنگین و دەوڵەمەندە
ھەولێر-KDP.info-

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش دەڵێت، بنکەی لالش لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا خاوەن مێژوویەکی پڕ سەنگین و دەوڵەمەندە لە خزمەتکردنی ڕۆشنبیری و جڤاکی ئێزدییان و لەسەر ئەو ڕێبازەش بەردەوامە.

سەعید جردۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بنکەی لالش لە ڕێگای چەندین لق و نووسینگەی لە سەرانسەری ناوچەی ئێزدییان بە چالاکیی جۆراوجۆر ماوەی سی ساڵە بە پشتیوانیی سەرۆک بارزانی و ئێستاش بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی مەسروور بارزانی ئەو کاروانە بەردەوامە و لە داھاتووشدا بە پڕۆژە و خزمەتی باشتر خزمەتی جڤاکی ئێزدییان دەکەین”.

دکتۆر سەعید خودێدا، مامۆستای زانکۆ و جێگری سەرۆکی بنکەی لالش، لە بارەی گرنگیی بنکەی ڕۆشنبیریی لالش لە نێو جڤاکی ئێزدیاندا دەڵێت: “بنکەی لالش، کە بە بنکەی دایک ناو دەبرێت، بووەتە قوتابخانەیەک بۆ کۆکردنەوەی ڕۆشنبیران و لە مێژووی عێراقدا یەکەم دەزگای ڕۆشنبیریی ئێزدییانە و دەرگای خۆی کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی تێدا ببینن و لە ڕێگای ئەم بنکەیەوە ڕێگای خۆڕۆشنبیرکردنیان دۆزیوەتەوە”.

ناوبراو گوتیشی: “بنکەی لالش ھەمیشە خۆی لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی ئێزدی و بیانی کردووەتە خاوەن و پشتیوانیی لێ کردوون، ئێستا پەرتووکخانەی بنکەی لالش پڕە لە بەرھەمەکانی نووسەرانی ئێزدی و بیانی و بەردەوام بووە لە بڵاوکردنەوەی گۆڤار و ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامە، ئەویش بە پشتیوانیی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی”.

دکتۆر سەعید ئاماژەیشی دا: “دامەزراندنی ئەم بنکەیە و درێژەپێدانی لە سی ساڵی ڕابردوودا، نامەیەکە بۆ دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ئەوانەی دەیانویست مێژووی ئێزدییان بشێوێنن لە ڕێگای چەند نووسەرێکەوە و ئێزدییان لە ڕێگای ئەم بنکەیەوە توانییان بە ئەکادیمیانە وەڵامیان بدەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دروونشتنه‌كا ڤه‌كرى دا گه‌نگه‌شه‌ لسه‌ر پرۆژێ ئینسكلۆپیدیا”جینۆسایدا ئێزدیان” هات‌ كرن

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بێبانێ چه‌ندين پێتڤيان پێشكێشى قوتابخانێن گوندێ بۆزا دكت

Lalish Duhok

ئاواره‌یێن شنگالێ داخوازا هاریكاریان دكن

Lalish Duhok