شبكة لالش الاعلامية

مفايێ ڤان دوو هێلێن ئایفۆن شەش

مفايێ ڤان دوو هێلێن ئایفۆن شەشiphone613716

ZNA-هه‌ولێر

لەم دواییانەدا ئامێرە زیرەکەکان بە تایبەت بەرهەمەکانی هەردوو کۆمپانیای سامسونگ و ئەپڵ لە سەرانسەری جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆریان بۆ پەیدابووەو بەردەوامیش لەکاری نوێدان تا دڵی بەکارهێنەرانیان لەخۆیان رازی بکەن.

ئامێرە زیرەکەکانی وەک ئایفۆن و گالاکسی بەبوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ توانیویانە جێگەی خۆیان بکەنەوە ئەمە بێجگە لەوەی چەند تایبەتمەندییەکی شاراوەشیان تێدایە کە کەم کەس درکیان پێدەکات.

یەکێک لەو تایبەتمەندییە شاراوەیەی لە سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی شەش دا هەیە، بوونی دوو هێڵە لە بەشی سەرەوەو خوارەوەی ئامێرەکە کە سوودیکی تایبەتی هەیە.

سوودی ئەو هێڵانەش لە ئایفۆن شەشدا بۆ ئەوەیە سیگناڵی زیاتر بۆ مۆبایلەکە دەهێنێت، واتە ئەگەر لە شوێنێکدا سیگناڵ کەمبێت، راستەوخۆ ئەو دوو هێڵە کە ئانتێنایان تێدایە هەڵدەستن بە راکێشامی سیگناڵی زیاتر بۆ ئامێرەکە.

ئەم تایبەتمەندییەش لە زۆرینەی ئامێرە زیرەکەکاندا هەیە و هەر کۆمپانیایەک بەشێوازی تایبەت بەخۆی لە بەرهەمەکانیاندا دایدەنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماسنجەرێ فەیسبووکێ هه‌يڤانه‌ ئێك ملیار بکارھێنەر ھەیە

Lalish Duhok

چەوا دێ رێ ل گەرمبوونا موبایلێ خۆ گری؟

Lalish Duhok

بەرنامەیەک بۆ وەرگرتنا نڤيسینا سەر وێنەى

Lalish Duhok