ئه‌ڤ وه‌لاته خودانێ بله‌زترين ئینته‌رنێته
ZNA – هه‌ولێر
كۆمپانیای “Open Signal”ی به‌ریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له خێرایی ئینته‌رنێت بۆ ئامێری مۆبایل له وڵاتانی جیهاندا ده‌كات و ئه‌و وڵاته‌شی ده‌ستنیشانكردووه، كه خاوه‌نی خێراترین ئینته‌رنێته.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، خێراترین ئینته‌رنێتی نه‌وه‌كانی G3 و G4 بۆ مۆبایل, له كۆریای باشووره، دوای ئه‌ویش وڵاتی سه‌نگافووره دێت.
دوای ئه‌و دوو وڵاته‌ش، هه‌نگاریا سێیه‌م و ئوسترالیا و دانیماركیش له ریزبه‌ندی چواره‌م و پێنجه‌می لیسته‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، لیتوانیا، ژاپۆن و سوید، له لیستی ده یه‌كه‌مه‌كه‌دان له رووی خێرایی ئینته‌رنێت و ریزبه‌ندی 6 تاكو 10یان گرتووه.
له كۆتایی لیسته‌كه و ریزبه‌نده‌كانی 94 و 95، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆستاریكا و ئه‌فانستان دێن.
ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه، توێژینه‌وه‌كه‌ی له ماوه‌ی نێوان 1ی ئایار/ مایۆی تاكو 23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ ئه‌نجامداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی