ده‌رباره گالاكسی نۆت 7 هۆشدارييا توند دئێته دان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هۆشداری له به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتنی مۆبایلی جۆری گالاكسی نۆت 7ی ده‌داته سه‌رنشینان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاتری ئه‌مجۆره مۆبایله‌ی سامسۆنگ كێشه‌ی هه‌یه و زوو گڕده‌گرێت.
ئه‌و ئاژانسه ئامۆژگاری سه‌رنشینان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره مۆبایله به‌كارده‌هێنن، باشتره سواری فڕۆكه نه‌بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌دا هاتووه: “به‌مدواییانه چه‌ندین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی ئه‌و مۆبایله روویانادوه، بۆیه ئامۆژگاری سه‌رنشینان ده‌كه‌ین و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێره نه‌خه‌نه ناو ئه‌و جانتایانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌ر ئامێره‌كانی پشكنینی تیشكی (سكان) و به‌هیچ جۆرێكیش له‌ناو فڕۆكه‌دا بارگاوی نه‌كه‌نه‌وه”.
كۆمپانیای سامسونگ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و مۆبایله له بازاڕدا بكێشێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران سكاڵایان گه‌رمبوونی پاترییه‌كان كرد و چه‌ندین رووداوی گڕگرتنیش به‌هۆی بارگاوی كردنه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئێستاش نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن ئامێری كێشاوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی