شبكة لالش الاعلامية

ئایفۆن مۆبایلا ده‌ستێ دوو دفرۆشت

ئایفۆن مۆبایلا ده‌ستێ  دوو دفرۆشت

نه‌وا91120162133800_iphone-591016

له‌ ئۆفه‌رێكی نوێدا، كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی، به‌ فه‌رمی راگه‌یاند كه‌ چەند جۆرێک ئایفۆن بە نرخێکی زۆر ھەرزان دەفرۆشێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌و‌انه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ خاوه‌نی ئایفۆنێكی نوێ به‌ نرخێكی كه‌م.

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی ئەو ئایفۆنانەی بەگرێبەست داویەتی بە بەکارھێنەران وەریگرتۆتەوە و خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بۆ کردوون و وەک ئایفۆنێکی نوێی لێ کردوونەتەوە، واتا له‌ جۆری ریفێبرێشن (refurbished) ھەروەھا ئایفۆنەکان جۆری ئایفۆن 6 و 6 ئێسن و نرخەکەشیان دەگاتە 110 دۆلاری ئەمەریکی.

ئایفۆن له‌ هه‌موو ساڵێكدا هه‌ڵده‌ستێت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ بریكاره‌كانی وڵاتانی، ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌كارهێندراون ده‌یخاته‌وه‌ ژێر چاكردنه‌وه‌ و نوێیان دەکاتەوە و دەیانفرۆشێتەوە، ھەروەھا لەئێستادا دەتوانیت لە کۆمپانیای ئەپڵەوە راستەوخۆ ئەو جۆرە ئایفۆنە بکڕیت و بەدەستت دەگات و بەوەش پارەیەکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە لە کڕینی مۆبایلدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سۆنی دێ یاریێن پلەیستەیشنێ کەتە د مۆبایلان دا

Lalish Duhok

ئەپل سێ مۆبایلێن نوو نمایش کرن

Lalish Duhok

دوو تایبەتمەنديێن نوو ژ واتسئاپ و تێلەگرام

Lalish Duhok