شبكة لالش الاعلامية

سامسۆنگ گەلاکسیه‌كا نوو دئێخته‌ بازارى

سامسۆنگ گەلاکسیه‌كا نوو دئێخته‌ بازارى

خەندان 828112016_galaxy281116

وابڕیارە لە مانگی داهاتوو کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری مۆبایلێکی نوێ لە جۆری گەلاکسی بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە کە لە نرخ و تایبەتمەندیشدا مامناوەندە.

ئەو مۆبایلە نوێیەش ناوی گەلاکسی سی حەوت پڕۆ (Galaxy C7 Pro) دەبێت، کە تەواوکەری جۆری سی (C) ـیە لە گەلاکسیدا، کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت لە گرنگترینیان:
راگەینراوی سامسۆنگ

– پڕۆسێسەر: دراگۆنی ٦٢٥
– شاشەکەی: ٥.٧ ئینج
– روونییەکەی: ١٩٢٠ x ١٠٨٠ پیکسڵە
– سیستمی مارشماڵۆی ئەندرۆیدی لەسەرە
– رام: چوار گێگابایت
– میمۆری ناوەکیی: ٦٤ و ١٢٨ گێگا بەردەست دەبێت
– کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپیسکڵ
– توانستی باتری: رانەگەیەنراوە
– کێش: رانەگەیەنراوە

وەک باسی لێوەدەکرێت ئەم مۆبایلە لە چەند ناوچەیەکی تایبەت بە ١٩٠ دۆلار دەبێت بەڵام بۆ وڵاتانی ئاسیا و رۆژئاوا نرخەکەی دەگۆڕێت، لەکاتی خستنە بازاری ئەم مۆبایلە، ئەوە دەبێتە یەکەم بەرهەم لەدوای ئەو شکستەی لە گەلاکسی نۆت حەوت رووبەرووی بوویەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ به‌رده‌ستبوونا لاپتۆپێ MacBook Pro يێ نوى دهێته‌ دياركرن

Lalish Duhok

هشيارى ڤێ فێلا سۆشیال میدیايێ بن

Lalish Duhok

سناپ چات تایبه‌تمه‌ندیه‌كا نوو زێده‌ دكت

Lalish Duhok