شبكة لالش الاعلامية

نهێنییەكا دى يا گالاكسی هەشت ئاشكه‌را دبت

نهێنییەكا دى يا گالاكسی هەشت ئاشكه‌را دبت
وشه‌
بڕیارە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی گالاكسی هەشت بخاتە بازاڕەكانەوە و پێگەكانی تەكنەلۆجیاش نهێنییەكی تری گالاكسی هەشت ئاشكر دەكەن، كە هیچ یەكێك لە جۆرەكانی ئایفۆن و گالاكسی تا ئێستە نەیبووە.
ماوەی چەند مانگێكە میدیاكان باس لە زانیاری و وێنەی دزەپێكراوی گالاكسی هەشت دەكەن، بەڵام تا ئێستە هیچ یەكێك لەو زانیارییانە پشتڕاست نەكراوەتەوە، لەم ڕۆژانەش نهێنییەكی تر ئاشكرا كرا كە زۆرێك لە میدیاكان بە ڕاست و دروست لە قەڵەمی دەدەن.
بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی دزەیان كردووە، گالاكسی هەشت سەكۆیەكی تایبەت بەخۆی دەبێ، كە زۆر پێشكەوتووە و تایبەتمەندی زۆر بەهێزی تێدایە كە تا ئێستە هیچ جۆرێكی گالاكسی و ئایفۆن و مۆبایلەكانی تر ئەم تایبەتمەندییەی پێشكەش نەكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێگەی “Win Future” بڵاوی كردووەتەوە، ئەو سەكۆیەی گالاكسی هەشت ناوی “DEX Staiton” دەبێ و وەك لەو وێنەی خوارەوە دەیبینن، بەكارهێنەرانی گالاكسی هەشت دەتوانن مۆبایلەكە لەسەر ئەو سەكۆیە دابنێن، دواتر شاشەی گالاكسی كوالیتێیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێ بكرێ بە كۆمپیوتەرێك كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات، هاوكات ئەو سەكۆیە بە دەرچەی HDMI و دەرچەی USB و دەرچەی شەحنكردنەوە بەرهەم هێنراوە.
هەروەها كاتێك گالاكسی هەشت زۆر كاری پێ دەكرێ و گەرم دەبێ، دەتوانن لەسەر ئەم سەكۆیەی دابنێن، بە هۆی ئەو پانكەیەی لەو سەكۆیە دروست كراوە، بەخێرایی مۆبایلەكەتان سار دەبێتەوە، دەتوانن بژاردەی Desktop Mode هەڵبژێرن و مۆبایلەكەتان بكەن بە كۆمپیوتەر، بەڵام ئەو سەكۆیە لەگەڵ گالاكسی بەخۆڕایی دابەش ناكرێ، بەڵكو بە نرخی 150 یۆرۆ دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەم 29 ئادار/مارس، كۆمپانیای سامسۆنگ دوای ئەو زیانە گەورەیەی لە مۆبایلی جۆری گالاكسی حەوت كردی، ڤێرژنی نوێی گالاكسی هەشت لە نیویۆرك بخاتە بازاڕەكانەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سامسۆنگ بەرهەمئانینا گالاکسی نۆت ٧ راگرت

Lalish Duhok

ئينستگرام دێ تايبه‌تمه‌نديه‌كا گرنگ لاده‌ت

Lalish Duhok

خزمەتكارییەکا نوو بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌کرن

Lalish Duhok