شبكة لالش الاعلامية

گالاکسی S8 ژلايه‌كى ڤه‌ يا لاوازە

گالاکسی S8 ژلايه‌كى ڤه‌ يا لاوازە

خەندان- ماردین عوزێری

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نوێترین مۆبایلی گالاکسی خستە بەردەست بەکارهێنەران و بە یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستای جیهانی تەکنەلۆژیا دادەنرێت.

سامسۆنگ گالاکسی S8 لە چەندین رووەوە یەکێکە لە بەهێترین ئامێرە هۆشمەندەکانی ئێستای جیهان و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی هەیە کە لە گالاکسییەکانی پێش خۆی جیای دەکاتەوە.

بە پێی راپۆرتێکی پێگەی ‘تێک ئینسایدەر’، گالاکسییە نوێکە لە لایەن بەرگەگرتنی بۆ بەرکەوتن و کەوتنە خوارەوە هەندێک کەموکوڕی هەیە و لەو رووەوە وەک تایبەتمەندییەکانی دیکەی ناوازە نییە.

بە پێی چەندین تاقیکردنەوە، گالاکسییەکە باش بەرگەی روشاندن دەکرێت، بەڵام بۆ بەرکەوتنی بەهێز بەرگەی کەمە و لە چاو گالاکسییە کۆنەکاندا لەم رووەوە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

70 سال بسه‌ر درووستكرنا ئێكه‌م ئاميرێ كۆمپیوته‌رى دا ده‌ربازبوون 

Lalish Duhok

خزمەتكاریه‌كا پەیوەنديێ يا ڤیدیۆیا بکۆم بۆ واتس ئاپ هات زێده‌کرن

Lalish Duhok

شێوازێ گرتنا وێنەى ل شاشا كۆمپیوتەرى دا

Lalish Duhok