شبكة لالش الاعلامية

گالاکسییەکا جێواز ب رێڤەیە

گالاکسییەکا جێواز ب رێڤەیە
خەندان- ماردین عوزێری

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری چەند هەفتەیەک لەمەوبەر مۆبایلی گالاکسی S8ی خستە بەردەست بەکارهێنەران و ئامێرە نوێکەیان لە لاین پێگە تەکنەلۆجییەکانەوە وەک ئامێرێکی مۆدێرن و ناوازە لەقەڵەمدرا، بەڵام یەک تایبەتمەندی کەم بوو.

شارەزایان و هەواداران چاوەڕوانیان دەکرد گالاکسی S8 کامێرای دەبڵی لەسەر بێت و پێشبینییەکەیان هەڵە دەرچوو، بەڵام ئامێرێکی گالاکسی دیکە بەڕێوەیە کە لەوە دەچێت ئەو ئاواتە بەدیبهێنێت.

سامسۆنگ گالاکسی C10 وێنە و ڤیدیۆی دزەکراوی بڵاوبووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت کە ئەو ئامێرە دوو کامێرای پشتەوەی هەیە کە بە شێوەی ستونی لەسەر یەکتری دانراون و لایتێکی فلاشی دەبڵیشیان لەگەڵدایە.

ئامێرەکە خاوەن شاشەیەکی ٥،٥ ئینچە کە قەباریەکی گەورەیە و لە کانزایەکی بەهێز دروست کراوە، ئەم ئامێرە زیاتر تایبەتە بە توندوتۆڵی و بەرگەگرتن و لەچاو مۆدێلە بەرزەکانی گالاکسی S8دا تایبەتمەندی نزمە.

جارێک زانیاری تەواو لەسەر وادەی راگەیاندنی نییە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نزیکەی ٥٠٠ دۆلار بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کیا دێ سیستەمێ ئەندرۆیدێ د رادیۆیێن ترومبێلان دا بکار ئینیت

Lalish Duhok

مه‌سنجه‌ر بۆ 2019 چ لێ هاتيه‌؟

Lalish Duhok

٥٥ بەرنامێت سیستەمێ ئەندرۆیدێ زانیاریێن تایبەتێن بکارئینەران ددزن

Lalish Duhok