شبكة لالش الاعلامية

زانیاريێن تازە ل سەر ئایفۆن8 به‌لاڤ دبن

زانیاريێن تازە ل سەر ئایفۆن8 به‌لاڤ دبن  

وشه‌

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ڕاگەیاندن و خستنەبازاڕی ئایفۆن هەشت بەشێوەیەكی فەرمی كە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەبێ، زانیاری و وێنەی جۆراوجۆری ئایفۆن هەشت لە میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا بڵاو دەكرێنەوە

بەگوێرەی دوا زانیاری میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا بڵاویان كردووەتەوە، شێوەی دەرەوە و چوارچێوەی ئایفۆن هەشت گۆڕنكاری بەسەر دا دێ و جوانكاری تەواوی تێدا دەكرێ و شاشە و پێشەوەی تایبەتمەندییەكی بەهێزی ڕووپۆش كردنیان بۆ دادەنرێ كە نرخی قالبێكی ئەو چوارچێوەیە 12 تا 30 دۆلاری ئەمەریكی دەبێ.

جگەلەوەش گۆڕانكارییەكی گەورەتر كە چەند ساڵێكە هەوادارانی ئایفۆن چاوەڕێی دەكەن لە ئایفۆن هەشت دادەنرێ، ئەویش نەمانی دووگمەی هۆمە و بە تەواوی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەكە شاشە دەبێ و دووگمەی هۆمیش دەچێتە سەر شاشەكە و بەشێوەی لەمس دەبێت.

سەرچاوە/RT.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نووترین بەرهەمێ کۆمپانیا سامسۆنگ هاتە ئاشکرا کرن

Lalish Duhok

هواوی نووترین مۆبایل خسته‌ بازارى 

Lalish Duhok

سێ ئایپادێن نوو یێن کۆمپانیا ئەپل دێ کەڤنە د بازاران دا

Lalish Duhok