شبكة لالش الاعلامية

گهۆرينه‌ك ل لاپەرێ سەرەکیێ ئینستاگرام دێ ئێته‌ كرن 

گهۆرينه‌ك ل لاپەرێ سەرەکیێ ئینستاگرام دێ ئێته‌ كرن 
باسنيوز:

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، گۆڕانکارییەک لە لاپەڕەی سەرەکیی تۆڕەکەیان دەکەن.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لەمەوپاش پۆستە نوێیەکان، زیاتر لەنێو لاپەڕەی سەرەکیی ئینستاگرام پیشان دەدرێن، ئەمەش دوای ئەوە دێت، ماوەیەک پێش ئێستا گۆڕانکارییەک لە ئینستاگرام کرا و ئەو پۆستانە زیاتر پیشان دەدران، کە لایک و کۆمێنتی زۆریان بۆ ھاتبوو، یان ئەو پۆستانەی ئینستاگرام بەشێوەیەکی خۆکاری ئەو پۆستانەی زیاتر پیشان دەدا، کە وای دەزانی بەکارھێنەرانی حەزی پێ دەکەن.

باس لەوەش کراوە، کە ماوەیەک بوو بەکارھێنەرانی ئینستاگرام، ڕەخنەی جۆراوجۆریان لە بەرپرسانی تۆڕەکە دەگرت و ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە بەم شێوەیە زۆربەی پۆستەکانی ھاوڕێکانیان نابینن، بۆیە ئێستا بەرپرسانی ئینستاگرام گۆڕانکارییەکی لەم شێوەیەیان کردووە و لەمەوپاش پۆستە نوێیەکان زیاتر لە لاپەڕەی سەرەکیی تۆڕەکە پیشان دەدرێ.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سامسۆنگیش ئه‌ندرۆید 12 د مۆبایلان دا بكارئينا

Lalish Duhok

تەکنەلوژیا نوى دێ وەکەت مرۆڤ مرۆڤا ل پشت دیواران ببینیت

Lalish Duhok

FaceTime چیە و چاوان بکاردئێت 

Lalish Duhok