خزمەتكاريه‌كا نوو ژ واتس‌ئاپ
وشه:
سەكۆی كۆمەڵایەتی بەناوبانگی دنیا “واتس‌ئاپ” بڕیاری دا لەگەڵ ڤێرژنە نوێكەی، خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ بەكارهێنەرانی بخاتەڕوو، بەمەیش بەكارهێنەرانی بە تەواوی پێی شاد دەبن و دڵنیا دەبن.
تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس‌ئاپ بەكارهێنەرانی ڕۆژ دوای ڕۆژ لە سەرانسەری دنیا ڕوو لە زیادبوونەوە و تیمی تەكنەلۆجیای ئەو ئاپەیش لە هەوڵی بەردەوامدان، بۆ ئەوەی باشترین ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بخەنە بەردەم بەكارهێنەرانیان.
پێگه ئەلیكترۆنییەكان بڵاویان كردەوە، كە واتس‌ئاپ لە ڤێرژنە نوێیەكەی بە شێوەیەكی ئەزموونی، تایبەتمەندییەكی بۆ بەكارهێنەرانی زیاد كردووە و ئێستە ئەو تایبەتمەندییه بۆ ئه‌وانه زیادكراوه كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌ندرۆیدن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی تایبەتمەندییە نوێكەی واتس‌ئاپ دەتوانرێ لەو ڕێیەوە نامەی دەنگی بێتە ناردن و ته‌نیا به په‌نجه داگرتن له‌سه‌ر فرمانی نامه‌ی ده‌نگی ئیتر ده‌توانن ده‌ستتان به‌ربده‌ن و قسه بكه‌ن و دواتر بینێرن، چیتر بەكارهێنەران ناچار نەبن ماوەیەكی زۆر و تا قسه‌كانیان ته‌واو ده‌بێ، په‌نجه‌كانیان له‌سه‌ر فرمانی نامه‌ی ده‌نگی بهێڵنه‌وه.
لە ڤێرژنە نوێكەی واتس‌ئاپ ئایكۆنی مایكرۆفۆن لە ڕیزی تایبەتمەندییەكان به گرته كردن له‌سه‌ری ئیتر چالاك ده‌بێ و ده‌توانن ده‌ستی لێ لا بده‌ن و قسه‌كانی خۆتان بكه‌ن و بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ری بنێرن.
نەبوونی ئەو خزمەتگوزارییە زۆر لە بەكارهێنەرانی واتسئاپی نیگەران كردبوو، چونكە دەبوو بۆ هەر نامەیەك تێكستی زۆر بنووسن، یان له كاتی ناردنی نامه‌ی ده‌نگی ده‌بوو په‌نجه‌یان له‌سه‌ر فرمانی نامه‌ی ده‌نگی به‌رنه‌ده‌ن تا قسه‌كانیان ته‌واو ده‌بێ، ئەمەیش ماندووی دەكردن، بەڵام پاش ئەوەی بەشێوەیەكی ئەزموونی تایبەتمەندی فرمانی نامەی دەنگی به ده‌ست لێ ههڵگرتنهوهیش لە واتس‌ئاپ دانرا، به‌كارهێنه‌رانی شادمانی خۆیان ده‌ربڕی و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر پێویستیان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كه هه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
