شبكة لالش الاعلامية

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن
ZNA – ھەولێر

چەند کارێک ھەیە پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت لەبەکارھێنانی مۆبایلەکەت , بۆ نموونە پاتری مۆبایل زۆر ھەستیارە و پێویستە لەسەرت بەشێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵ بکەی و خۆت بەدوور بگری لە ھەندێک ھەڵە کە لەوانەیە بەشێوەیەکی عەفەوی بیکەی …

١.بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت لەرێگەی کۆمپیۆتەر :
کاتێک مۆبایلەکەت بە کۆمپیۆتەر بارگاوی دەکەیتەوە بەبەکارھێنانی دەرچەی (USB)، ئەمە پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە ، ھەروەھا کارێکی خراپە بۆ پاتری مۆبایلەکەت، چونکە ئەو وزەیەی لە (USB) دەردەچێت جیاوازە و بەچەند شێوەیەکی جیاواز ووزەی کارەبای رەوانەی مۆبایلەکەت دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاتری مۆبایلەکەت دەبێت و لەناوی دەبات، لەبەر ئەمە ئامۆژگاریت دەکەم شاحنەی ئەسڵی بەکاربێنە و با لەرێگەی کارەبای سەەرکی بیت, ئەمەش باشترین شتە بۆ پارێزگاری کردن لە پاتریەکەت .. بیرت نەچێت (شاحینەی ئەسڵی) بێت ..

٢. چاوەڕێ کردن تا بارگاوی مۆبایلەکە کۆتایی دێت :
ئەگەر رێژەی بارگاویەکەت گەیشتە (٢%) کەواتە تۆ زۆر درەنگ کەوتووی لەبارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت, بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی رێک و پێک سودێکی زۆری بۆ مۆبایلەکەت دەبێت ..
بیرت نەچێت گەر بارگاوی مۆبایلەکەت گەیشتە لە ٣٠ – ٥٠ % ئەوا جارێکی دیکە بارگاوی بکەوە ..

٣. بارگاوی کردنەوەی مۆبایل بەشەوان و بۆ ماوەیەکی زۆر :
گەر مۆبایلەکەت شەوانە لەکاتی نووستن خستە سەر شەحن، کەواتە تۆ بۆماوەیەکی زۆر مۆبایلەکەت لەسەر ئەم دۆخە جێدەھێلێت و جاری وا ھەیە دەگاتە ٨ کاتژمێر , ئەمەش وا دەکات بە تێپەڕبوونی کات چالاکی پاتریەکەت کەم بێتەوە، چونکە رووبەرووی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر ئاوێتەکانی لیسیۆمی پاتریەکە دەبێت.

وەک ئامۆژگاریەک پێویستە لەسەرت مۆبایلەکەت لە ٨٠% زیاتر بارگاوی نەکەی، ھەرچەندە بەداخەوە ھیچ ئەپێک نییە تا کۆنترۆلی بارگاوی کردنەکە لەم رێژەیە بکات , بەڵام ھەوڵبدە لەو رێژەیە زیاتر نەبێت و رۆژانەش مۆبایلەکەش بە شاحینەی ئەسڵی بارگاوی بکەیتەوە ..

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەمژمێرەک ب بەھایێ 1.275 ملیۆن دۆلاران هاته‌ دروست کرن

Lalish Duhok

ئينستاگرام دو تايبه‌تمه‌نديێن نوى زێده‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

چه‌ند یاریێن ھه‌ڤ شێوێ سناپ چات بۆ ماسنجه‌رێ فه‌یسبووكێ دێ ئێنه‌ زێده‌كرن 

Lalish Duhok