شبكة لالش الاعلامية

گالاكسی بێ ئاگه‌هدارى وێنان ددزت 

گالاكسی بێ ئاگه‌هدارى وێنان ددزت 

وشه‌:

چەند بەكارهێنەرێكی مۆبایلە زیرەكەكانی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، سكاڵایان لەسەر كۆمپانیاكە هەیە، تۆمەتباری دەكەن كە تایبەتمەندی بەكارهێنەرانی ناپارێزێ و بێ ئاگاداری و گەڕانەوە بۆ خاوەنەكانیان، وێنەی ناو مۆبایلەكانیان دێتە بردن.

بەكارهێنەرانی گالاكسی كە كۆمپانیای سامسۆنگ خاوەنییەتی دووپات لەوە دەكەنەوە، وێنەكانیان بەشێوەیەكی خۆكار بۆ هەندێ شوێن دەڕوات، بێ ئەوەی بزانن ئەو شوێنە كێیە و ئاگاداری بن.

ئەو بەكارهێنەرانە هەندێ وێنەیان بۆ كەسانی تر ڕۆیشتووە و بە هەڵە براون، بۆیە كارەكەی كۆمپانیای سامسۆنگ لەو ڕێیەوە ئاشكرا بووە، بۆیە بەكارهێنەران سكاڵایان لەسەر سامسۆنگ تۆمار كردووە و داوای ڕوونكردنەوەی لێ دەكەن.

زیاتر ئەو گرفتە لە گالاكسی ئێس9 و گالاكسی ئێس نۆ پلەس ڕووی داوە، ئەمەیش بە تەواوی بەكارهێنەرانی گالاكسی نیگەران كردووە.

لەوبارەوە كۆمپانیای سامسۆنگ ئاشكرای كرد، ئەوان ئاگاداری كێشەكەن، تیمەكانی تەكنیكی كۆمپانیاكە بە وردی چاودێری ئەو گرفتە دەكەن و تا ئێستەیش هۆكارەكەیان بۆ دەرنەكەوتووە، سەرەڕای ئەوەی چەندان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر.

كۆمپانیای سامسۆنگ یەكێكە لە ڕكابەرە سەرسەختەكانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی، كە یەكەمیان گالاكسی بەرهەم هێناوە و ئەوەی تریش ئایفۆن، كە دوو باشترین مۆبایلە زیرەكەكانی دنیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

٨ رێ بۆ له‌زكرنا مۆبایلێ

Lalish Duhok

کۆمپانیەکا ئەمریکی ھێتفۆنه‌كا جیێواز بەرھەم دئينت

Lalish Duhok

دیزاینا فەیسبووکى لسەر مۆبایلێ هاته‌ گهۆرين

Lalish Duhok