شبكة لالش الاعلامية

مێژوويا دروستكرنا مۆبایلێ

مێژوويا دروستكرنا مۆبایلێ
كوردستان تيڤى:
یه‌كێك لەو داھێنانەی کە سودێکی زۆری بە مرۆڤایەتی کردوە بەجۆرێک وەک و پێویستی ژیانی لێ ھاتوە بریتیە لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن جا چ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بن یاخود ئەو مۆبایلانەی کە کۆنن و مۆبایلی ھۆشمەند نین .

بە گشتی مۆبایل یەکێکە لە ئامێرە گەرۆکەکانی پەیوەندی کردن کە پشت بە بەپەیوەندی کردنی بێتەل دەبەستێت لە ڕێگەی تاوەرەکانی پەخش لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو ، سەرەتا ئەم ئامێرە تەنھا بۆ پەیوەندی کردن بەکار دەھات بەجۆرێک بەکارھێنەر تەنھا دەیتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدات .

دوای بەرەو پێش چوونی توانرا لە ڕیگایەوە نامەی ئاسای ئاڵو گۆڕ پێ بکرێت، پاشانیش دوای شۆرشی بەرەو پێش چوونی ئامێرە ھۆشمەندەکان بەرە بەرە ئەو ئامێرە بەرەو زیرەکی زیارتر چوون بە شێوەیەک وای لێھات چەند ئامێرێکی گەورە و زەبەلاحی لە ناو یەک ئامێری ھۆشمەندی بچووک کۆ کردوە وەک کۆمپیوتەر و ئامێری پەیوەندی بێتەل و حاسیبە و چەندین ئامێری تر کە لە پێشوو دا قەبارەی ھەریەک لەو ئامێرانە زۆر گەورەبوون .

مێژووی سەر ھەڵدانی ئامێری مۆبایل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧کە کۆمپانیای لۆستی تەکنۆلۆژی دەستی کرد بە تاقی کردنەوە بەڵام ئەو کۆمپانیایە نەی توانی ببێتە خاوەنی بەرھەم ھێنانی یەکەم مۆبایل .

مارتن کۆپەری ئەمریکی کە توێژەر بوو لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان لە شیکاگۆ، توانی ئەو داھێنانە بکات و لە ٤/٣/ ١٩٧٣ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدا بەمەش ببێتە یەکەم کەس کە مۆبایلی بێتەلی داھێنا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئایفۆن ئێس ئی كه‌نگى دێ گه‌هته‌ كوردستانێ؟

Lalish Duhok

هژمارا بكارئێنه‌رين تۆرێن جڤاكى ل هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

نۆكیا ب ظى شێوازى ڤه‌دگه‌رته‌ پێشبركيا جیهانی يا ئه‌لیكترۆنی

Lalish Duhok