وه‌تس ئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زێده‌كر
باسنيوز:
ئه‌پلیكه‌یشینی وه‌تس ئه‌پ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه زیاد ده‌كا، ئه‌ویش بژاره‌ی سڕینه‌وه‌ی خۆكردانه‌ی نامه‌كانه له دوای 24 كاتژمێر له ناردنی.
پێشخه‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تس ئه‌پ، بژاره‌ی سڕینه‌وه‌ی نامه‌كان بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد ده‌كا، به جۆرێك ده‌توانن له رێی سێتینگه‌وه سڕینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكیی نامه‌كان له دوای 24 كاتژمێر كارا بكه‌ن.
به پێی سایتی WABetaInfo، ئه‌و بژاره‌یه بۆ ئه‌و نامانه‌یه كه له نێوان دوو كه‌س، یان له نێوان گرووپێكدا گۆڕدراونه‌ته‌وه.
له ئێسته‌دا بژاره‌ی سڕینه‌وه‌ی نامه‌كان به شێوه‌ی خۆكرد له دوای 7 رۆژ كارایه، كه له هه‌ردوولاوه ده‌سڕێته‌وه، هه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی ناردووه، هه‌م ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتووه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئێسته له قۆناغی تاقیكاریدایه و بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
