شبكة لالش الاعلامية

چاوا پاتریا مۆبايلا خۆ دێ پارێزی

چاوا پاتریا مۆبايلا خۆ دێ پارێزی

وشه‌:

یەکێک لە کێشەکانی مۆبایلی ئێستە هاتنە خوارەوەی شەحنێتی کە ئەویش هۆکارە سەرەکییەکەی پاترییەکەیەتی، ئەی چۆن ئەم پاترییە بپارێزین؟ لە وەڵامدا شارەزایەکی مۆبایل ڕێگەکان دەخاتەڕوو.

لەمبارەیەوە محەمەد خدر شارەزا لە بواری چاککردن و فرۆشی مۆبایل، بۆ ”وشە” گوتی، ڕێی پاراستنی پاتری مۆبایل زۆرن، بەڵام کەم کەس شارەزایان هەیە لێی، بۆیە رۆژانە چەندان کەس دێنە لامان کە کێشەی پاتریی مۆبایلەکەیان هەیە و دەڵێ، زوو شەحنی مۆبایلەکەمان دێتە خوارەوە، بۆیە بەم چەند ئامۆژگارییە پاتریی مۆبایلەکانیان بپارێزن:

یەکەم – بەکارهێنانی وایەر شەحنی ئۆرجیناڵ: یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی باشترکردنی شەحن و پاتری، لە هەمان کاتدا بەکارهێنانی وایەر شەحنی ئۆرجیناڵە.

دووەم – نەهێشتنەوەی مۆبایل لە ژێر شەحن شەوان تا بەیانی یان بۆ ماوەیەکی درێژ: بەو واتایەی کە کاتێک مۆبایلەکەت پڕ دەبێت و ڕێژەکەی دەگاتە 100%، پێویست دەکات راستەوخۆ دەری بکەیت، چونکە بۆ پاتری خراپە و ئەگەری ئاوسان و تەقین دروست دەکات.

سێیەم – تا دەتوانی کە مۆبایلەکەت گەرم بوو بەکاری مەهێنە: گەورەترین کێشەی مۆبایل گەرمبوونی پاترییەکەیەتی بۆیە باشتر وایە کە مۆبایل گەرم بوو بەکار نەهێنرێت، چونکە زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی تەقینی مۆبایلەکە.

چوارەم – دوای بەکارهێنانی هەر بەرنامەیەک لەسەر شاشەی مۆبایلەکە بەرنامەیەکە دابخە: زۆرێک هەن لەکاتی بەکارهێنانی هەر بەرنامەیەک دوای تەواوبوون لە ئیشەکانیان لەسەر بەرنامەکە دایناخەن و تاسک باڕی مۆبایلەکەیان خاوێن ناکەنەوە، ئەمە زیان بە مۆبایلەکە و خێرایی مۆبایلەکە دەگەیەنێت لە هەمان کاتیشدا بۆ پاتری خراپە.

پێنجەم – بەکارنەهێنانی بەرنامەی ساختە و پڕ لە ڕێکلام: ئەم خاڵە لە دوو ڕووەوە خراپە یەکەمیان لەڕووی سکێرەتی مۆبایلەکەت و ئەکاونتەکانی ناو مۆبایلەکەت دووچاری هاککردن دەبنەوە، دووەمیانیش خراپن لەسەر دروستکردنی جەنجاڵی بۆ سەر نێت کە لە ئەنجامدا پاترییەکە زیانی پێ دەگات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئينستاگرام ئۆپشنه‌كێ نوى بۆ بكارهينه‌ران زێده‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

چەند زانیاريێن گرنگ دەربارەی پاتريا مۆبایلێ کو پێتڤيە بزانى!!!….

Lalish Duhok

كۆمپانیا ئه‌یسه‌ر و گووگل نووترین ئایپاد دروستكر

Lalish Duhok