شبكة لالش الاعلامية

تهنئة المكتب السياسي في (PDK) لمركز لالش في ذكرى تاسيسه

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی بیستویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش

بەبۆنەی بیستویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش
بۆ بەڕێز شێخ شامۆ/ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش

 

بەبۆنەی بیست و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەكەتان لە12/5/1993 گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و دەستەی باڵا و ئەندامانتان دەكەین، هیوادارین هەمیشە بەردەوام بن لە كار و چالاكییەكانتان بۆ بەرەوپێشبردنی بنەما رەسەنەكانی كوولتوری و رۆشنبیریتان و پتەوكردن و بەهێزكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی وئاشتی لە نێوان توێژوچینەكانی نێو كۆمەڵگەی كوردەواریماندا.

ئاشكرایە گەلی كوردستان لەسایەی حكومەتە یەك لەدواییەكەكانی ئیراق دووچاری دڕندەترین شاڵاوی پەراوێزكردن و چەوساندنەوە بووە، نەخاسمە كوردانی ئێزیدی ئەوانەی بوونە قوربانی لێشاوی راگواستن و كۆكردنەوەی زۆرەملێ بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەییان، هەروەها كوشتن و شێواندن وگۆڕینی هەقیقەتی رەسەنایەتی ئێزدیاتی.

بنكەی لالش دەسكەوتێكی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردییە، دامەزراندنیشی پێویستیەك و دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەشانەوەوناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی، كە لەسەردەمێكی سەخت و دژوار دامەزرا، وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لە هەناوی كۆمەڵگەی ئێزیدیان سەریهەڵدا و لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیری ئیزیدیان هاتە پێكهاتن.

بێگومان پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی راستیەكی حاشاهەڵنەگرە بەمەبەستی پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پەرەپێدان و پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی لەسایەی سیستەمی دیموكراسی و سەقامگیریی لە هەرێمدا، هەروەها هەوڵوكۆششی بەردەوام بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستووروگەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەكانی سەر بە هەرێم.

بنكەی لالش وەك رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی و بڕوابوونی بە مافی مرۆڤ هەنگاوی بەرچاوی ناوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەمەش كۆمەڵگەی ئێزیدیان متمانەیان بەو بنكەیە هەبووە و بەردەوامیش بووە لە بەخشش وكاروچالاكییەكانی و بنكە جەماوەریەكەیشی بەرفراوانتر بوووە، هەروەها واقیعی ر‌وَشنبیری نێو كۆمەڵگەی ئێزیدی بووژاندۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆ لەسەردەمێكی گرنگدایە بەو دەسكەوتانەی بەدی هێناون بەگشتی و لە پێشخستنی گیانی بەیەكەوەژیان و برایەتی و پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان بەتایبەتی.

هیواخوازین ئەو بۆنەیە زیاتر هاندان و هەوێنی برایەتی وئاشتەوایی و یەكڕیزی لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانمان بێت.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش..

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

12/5/2014

تُتاح هذه الصورة أيضا في: العربية

___

تقرير بريطاني: 80 بالمئة من الايزديين يشعرون باليأس ويريدون مغادرة العراق

Lalish Duhok

الكورد الازيديون يسلمون أنجلينا جولي رسالة

Lalish Duhok

إيزيدية في كندا: بعد خمس سنوات عاد شقيقي الصغير من الموت فجأة

Lalish Duhok