هۆنەرمەنده‌كێ كورد 100 کیلۆ گۆڤار ژ میونشن بۆ کوردستانێ دئينت
رووداو- هەولێر
دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە، لە دواین سەردانیدا بۆ باشووری کوردستان، له میونشنه‌وه 100 کیلۆ گۆڤاری پسپۆڕی شانۆی ئه‌ڵمانی به‌ناوی “تئاتر هویته”هێنایەوە بۆ باشووری کوردستان و پێشكەشی پەیمانگەو كۆلیژی هونەرەجوانەکان كرد.
دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە،شانۆكاری كورد، کە لە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا دەژیت، بە رووداوی راگەیاند “ئه‌م گۆڤاره به‌نرخه پسپۆڕیه له ساڵی( 1962 تاوەکو 1975 ) دەرچووە، منیش زۆر بە گرنگم زانیوە، کە پێشکه‌ش به په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری که‌رکوک بکەم، هەروەها بەشی دوو‌ەمی ئەم گۆڤارەش کە له ساڵی(1975 تاوەکو 1989) دەرچوونە، پێشکه‌شی کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێرمان كرد”.
دكتۆر هاوڕێ دەشڵێت “ئه‌م گۆڤارانه سه‌رچاوه‌ی زانستی گرنگن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنه‌وه‌ی بیر‌و هزری نووسه‌رو ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ر و شێوه‌کاری سه‌کۆو دراماتۆرگی زه‌مه‌نێکی دیاری کراو یان سه‌رده‌مێک، چونكە كورد لە سەرچاوەی كتێب و گۆڤاری شانۆ زۆر هەژارە”.
دكتۆر هاوڕێ زەنگەنە، لە چەندین شانۆگەری ئەڵمانی بەشداری كردووە، هەروەها دەیان دەقی شانۆی بەزمانی كوردی و ئەڵمانی نووسیوەتەوە، هاوكات دكتۆرایەكەی لەسەر دەروونناسی شانۆیەو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەم بوارە زۆر دەگمەنە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
