شبكة لالش الاعلامية

په‌رله‌مانتاره‌كێ ئه‌وروپا:ئه‌م قه‌ردارێن ده‌وله‌ته‌كا سه‌ربه‌خۆین بۆ كوردان

په‌رله‌مانتاره‌كێ ئه‌وروپا:ئه‌م قه‌ردارێن ده‌وله‌ته‌كا سه‌ربه‌خۆین بۆ كوردانKurdistan-Map

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆمەکەی بەریتانیا، زۆر لە بەریتانییەکان ترسیان لێنیشتووە کە رەنگە ئەو بڕیارەی داویانە کاریگەری خراپی لەسەر باری ئابووری و خۆشگوزەرانیان ھەبێت و ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاش چارلس تانۆک دەڵێت، کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بڕیارێکی ھەڵە بووە، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستانیش دەڵێ ئەو یەکەم کەس دەبێت دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتی: “زۆر خەمبارم بەو بڕیارە و زۆر شەڕمکرد لەپێناوی ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە. بڕوایەکی بەھێزم بە پڕۆژەی ئەوروپا ھەیە. لەوبڕوایەشدابووم کە ئەم وڵاتە بە یەکێتی ئەوروپاوە بەھێزترە، لەرووی ئابووری و خۆشگوزەرانییەوە، ھەڵمەتێکی خراپ بوو کە لەلایەن ھەردوو لاوە ئەنجامدرا”.

سه‌باره‌ت به‌ مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردیش گوتیشی: “ئەم پەرلەمانە و ئەم وڵاتە، قەرزاری دەوڵەتێکن بۆ کورد، لەبەرئەوەی لەدوای ساڵی 1920 ئێوە ھەمیشە مافی ئەوەتان ھەبوو دەوڵەتێکی سەربەخۆتان ھەبێت، منیش یەکەم کەس دەبم دان بەو دەوڵەتەدا بنێم و بڵێم کە عێراق، دەوڵەتێکی فاشیل بووە و عێراقی سایکس – پیکۆ سەرکەوتوو نەبووە. بەغدا ھیچ کات گرنگی بەوە نەداوە کە ھاوکاری کوردستان و کورد بکات. داھاتی نیشتمانیتان پێنەدراوە، ئەگەر ھەر کاتێک ریفراندۆمتان ئەنجامدا بۆ سەربەخۆیی، من یەکەم کەس دەبم دانی پێدابنێنم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامینە زکری: پشتى سەره‌دانا سەرۆك بارزانی بۆ سنوورێ دهۆکێ چەندین پڕۆژە هاتنه‌ بجهئينان 

Lalish Duhok

كوردێن شەبەك و كاكەیی، داعشێ دبه‌نه‌ دادگه‌هێ

Lalish Duhok

عەرەفات کەرەم: هەرێما کوردستانێ کارتا فشارا بهێز هەیە

Lalish Duhok