ئێرانێ ره‌تكر هه‌ره‌شه له هه‌رێما كوردستانێ كربت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان یادداشتی ناڕه‌زایه‌تی دایه سه‌ركونسوڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان بووبێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردووه، هاتووه: بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێم لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هەردوو کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر و سلێمانی بە فەرمی ناڕەزایی و نیگەرانیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە کۆماری ئیسلامی ئیران سەبارەت بە لێدوانەکانی رۆژی هەینی 1 تەمموزی 2016 کە لەلایەن سەردار حسین سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران کە هەڕەشەی وێرانکردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، كه بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەڕەشەو هێرشی سەربازی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ کێشەکان چارەسەربکات و لە سۆنگەی بڕوا بوونمان بە ڕێگەچارەی ئاشتی و دیپلۆماسی و پابەندبوونمان بە یاسا نێودەوڵەتیەکان لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکهێنا بۆ چاسەرکردنی گرفتەکە. بەڵام بە داخەوە تەنها دوو رۆژ دوای کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئیران جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران هەڕەشەی وێرانکردنی هەرێمی کوردستانی کرد. ئێمە بە توندی ئەو هەڕەشەیە ڕەتدەکەینەوەو بە هەڵوێستێکی نەگونجاوی دەبینین و دژی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیرانە.
هه‌روه‌ها هاتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فەلاح مستەفا گووتی: ئەمە پێچەوانەی بنەمای ئەو گفتوگۆیانەیە کە لە ڕابردوو و ئێستادا هەبووە دەربارەی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ئەم هەڕەشانە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە پەیوەندیەکان ناکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی باوەڕبوون و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و بنەمای دراوسێیەتی باش و پەیوەندی درێژخایەن بەردەوام هەوڵیداوە کە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بێت لە ناوچەکەدا و نەیویستووە و ڕێگەش نادات خاکی هەرێم دژ بە ووڵاتانی دراوسێ بە کاربهێنرێت ئەمەش لە بەرژەوەندی ووڵاتانی دراوسێ و هەرێمی کوردستان بووە. بۆیە بەهیچ شێوەیەک زمانی هەڕەشە قەبوڵ ناکەین. بەرێزیان گووتی داوا لە کۆماری ئیسلامی ئیران دەکەین کە خاکی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکاتە ئامانجی هیچ هەڕەشە و هێرشێک.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، جێگری کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووه، کە وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و گووتی ئەم لێدوانە لێکدانەوەی جیای بۆ کراوە. ئێمە خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرین بۆ هەرێمی کوردستان و سنووری ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠٠ کم درێژە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه: سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی سه‌لامی دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەبەستی هەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵکو ئێمە هێرش دەکەینە سەر هەر خاڵێک کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران. کە ئەمەش مافی سروشتی خۆمانە.
هەروا گووتی: پەیامی ئیمە پەیامی تارانە و کۆماری ئیسلامی ئیران هەرێمی کوردستان بە دۆستی خۆی دەزانێت و دڵنیابن پەیامی حکومەتی هەرێم و نیگەرانییەکانی ئێوە دەگەیەنینە گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەردوولا کۆک بوون کە دەکرێ لە رێگەی لیژنەی هاوبەش و بە دیالۆگ گرفتەکان چاسەر بکرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
