كوردێن
خورماتوو داخوازا پێشمه‌رگه‌ى دكن
خورماتوو-KDP.info-
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی ده‌ڵێت، خه‌ڵكی خورماتوو له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان و داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان بكرێت و پێگه و باره‌گایان بۆ دابنرێت و جێگیر بكرێن.
(ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “ڕه‌وشی خورماتوو چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێستا ماڵێكی زۆری لێ ده‌رچوون به‌ر له‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كی سه‌ربازی كه 400 بۆ 500 ماڵی كوردی لێ‌بوو، كه‌چی ئێستا هه‌ر 100 ماڵێكی لێ ماوه و، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوویشدا به موبایل و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌وه له‌و خه‌ڵكه، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌وانیشی لێ نه‌مێنێ”.
(شێخ له‌نگه‌ری) گوتیشی: “ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدان، ئه‌وانیش چه‌ند گرووپێكن كه‌سیان ئاگایان له‌وه‌ی دیكه نییه، هه‌ر چه‌نده یه‌ك، دوو رۆژه هیچ نییه، به‌ڵام پێشتر تیرۆر و ڕفاندن هه‌بوو كه زیاتر رووبه‌رووی سوننه‌كان ده‌بێته‌وه و كوردیش له‌و قوربانیدانه‌ی پێ بڕاوه و خه‌ڵكه‌كه تا ئێستایش له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین.”
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتوو ده‌شڵێت، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیل و دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه داوا كراوه، پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كان بكرێن و پێگه و باره‌گایان بۆ دابنرێت و جێگیر بكرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌كو پێویست به‌ده‌م ئه‌م داواكارییه‌ی خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
