شبكة لالش الاعلامية

پێداچۆن ب مووچێ مامۆستایان دێ ئێته‌ كرن

پێداچۆن ب مووچێ مامۆستایان دێ ئێته‌ كرن ImageThumb (1)

هەولێر-KDP.info-

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێ، لە دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا بەڵێنیان پێ دراوە بە مووچەی مامۆستایاندا بچنەوە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: “وەك یەكێتیی مامۆستایان لەگەڵ بەشێك لە ستافی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ بووینەوە و چەندین پرسی گرنگ و پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی چینی مامۆستایانمان خستە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لەوانە پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایان و دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایاندا و پێدانی نازناوی زانستی بەو مامۆستایانەی هەلگری بڕوانەی ماستەر و دكتۆران لە وەزارەتی پەروەردە.”

گەرمیانی راشیگەیاند” حكوومەت بەڵێنی پێداوین پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایاندا بكرێت ئەگەر بەڕێژەیەكی دیاریكراویش تا متمانە دروست ببێت، دەربارەی پێدانی زەوی بە مامۆستایانیش وەزیری شارەوانی پێی ڕاگەیاندین ئامادەكاریكراوە بۆ دابەشكردنی زەوی و، ڕێنماییەكانی یەكێتیی مامۆستایانیش ڕەچاو دەکرێت بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر چینی مامۆستایاندا.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهۆك.. ئاواره‌یێن ل به‌ر لافاوان كه‌فتین هاتنه‌ قه‌ره‌بووكرن

Lalish Duhok

ژڤانێ خانەنشینێن ناڤێ خوە ل بایۆمەتری تۆمار نەکرین هاته‌ دانان

Lalish Duhok

ئيران خۆ بۆ شه‌رى ئاماده‌ دكت

Lalish Duhok