شبكة لالش الاعلامية

مێرکل:دێ بەردەوام بین ل هاريكاريكرنا پێشمەرگەى

مێرکل:دێ بەردەوام بین ل هاريكاريكرنا پێشمەرگەىImageThumb

ئەڵمانیا-KDP.info-

راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، دەبێت هاوکاریکردنی ناتۆ بۆ پاراستنی عێراق بەردەوامبێت و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆر.

پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 7-7-2016 (ئەنگێلا مێرکل) راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتارێکی لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ناتۆ لە پۆلۆنیا پێشکەش کرد و گوتی: “دەبێت ناتۆ و رووسیا لەبارەی کێشەکانی ناوچەکە بەگشتی دانووستاندن بکەن، هەروەها دەبێت هاوکاریکردنی ناتۆ بۆ پاراستنی عێراق بەردەوامبێت، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە دەبێت بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆر”.

(مێرکل) لە گوتارەکەیدا هەروەها رایگەیاند “دەبێت ئێمە وەک ئەڵمانیا لە نێوان ناتۆ و رووسیا رۆڵی گرنگ ببینین، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەکە”.

“ئەڵمانیا لەبارەی کارەکانی ناتۆ قسەی خۆی هەیە” راوێژکاری ئەڵمانیاش گوتی ” دەبێت کێشەکان لەناوچەکەدا چارەسەربکرێن، کۆمیسیۆنێک پێکهێندراوە بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ناتۆ و رووسیا چارەسەر بکات و ئێمەیش وەک ئەڵمانیا هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەری پرسەکان”.

لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ناتۆ لە پۆلۆنیا، (مێرکڵ) ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکانی ناتۆ لە پۆلۆنیا کاریگەریان دەبێت لەسەر ئاراستەی سیاسەتی سەربازی لەناوچەکەدا و دەبێت رووسیاش دانووستاندن بکات لەگەڵ ناتۆ بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێکی باش، هەروەها (باراک ئۆباما)، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ بەرلین پێشنیازی باشی داوەتە ئەڵمانیا.

سەبارەت بەشەڕی داعش لە عێراق و سووریا (ئەنگێلا مێرکل) گوتی: “تیرۆر و گرووپە تووندڕوه‌کان بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ جیهان بەگشتی و عێراق و سووریا بەتایبەتی، چونکە تیرۆر عێراق و سووریای وێرانکردووە، ئەو مەترسیەش لەرابروودا گەیشتە پاریس، برۆکسل، ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ، بۆیە دەبێت جیهان بەیەکەوە هاوئاهەنگبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا: دخوازین په‌كه‌كه‌ داویێ ب هێرشێن خوه‌یێن دژی توركیا بینیت

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: گوهۆڕینێن دوهى د بودجه‌ى دا هاتینه‌ كرن د نه‌ده‌ستوورى نه‌ و پێگیریێ پێ ناكه‌ین

Lalish Duhok