بینالی یلدرم: سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ھەرێمی كوردستان گرنگە
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی زانیاری ئاژانسی ھەواڵی ئانادۆڵ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بیانالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاندووە: “سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته له‌و پێناوه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانه‌ی كە ئارامی و سه‌قامگیریی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق ده‌كه‌نه ئامانج”.
ئانادۆڵ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا نێچیرڤان بارزانی: “ھاوخەمی خۆیی بۆ ھێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستانبوڵ دەربڕی و جەختیان لەسەر ھەماھەنگی و ھاوكاری ھەردوولا كردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا”.
یڵدرم راشیگەیاندووە، درێژە بە گفتوگۆی نێوانمان دەدەین بۆ بەردەوامی پەیوەندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و وزه و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
