ناڤێ باژێره‌كێ عێراقێ چوو درێزا گه‌رمترین باژێرێن جیهانێ دا
باسنيۆز:
ده‌زگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات كه شاری به‌سره خراوه‌ته ناو لیستی سێ گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه وێتسگه‌ی كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه (10-7-2016) ئاشكرای كردووه به‌سره چووه‌ته ناو لیستی شاره پله گه‌رمه به‌رزه‌كانی جیهان.
به‌پێی خشته‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای وێستگه ئه‌مه‌ریكیه‌كه ناوچه‌ی (مگربه) له كوێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بووه كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی (48.3) بووه دوای ئه‌و ناوچه‌ی (ادرار) له جه‌زائیر دێت كه پله‌كه‌ی (48.2) بووه و پاش ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كی به‌سره دێت به (48.2) پله‌ی گه‌رمی.
چاودێرانی كه‌شناسی عێراقی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رمای خوارووی عێراق به تایبه‌ت به‌سڕه 50 پله‌ی سه‌دی تێ بپه‌رێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
