شبكة لالش الاعلامية

پارتی: یێ ده‌ستێ خوه‌ درێژكه‌ته‌ پارتیان، دێ كاڤه‌ندانێن دژوار هه‌بن

پارتی: یێ ده‌ستێ خوه‌ درێژكه‌ته‌ پارتیان، دێ كاڤه‌ندانێن دژوار هه‌بنDSC_1105-700x468

ئه‌ڤرۆ نیوز:

ئاخفتنكه‌رێ فه‌رمیێ پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌هاند، باشه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ست ژ كارێن دانه‌پالا پێزانینێن نه‌دروست بینیت. ته‌كست ل سه‌ر وێ چه‌ندێ ژی دكه‌ت كو پێدڤیه‌ ئه‌و بزانن هه‌ر كه‌س یان لایه‌ن ده‌ستدرێژیێ بكه‌ته‌ سه‌ر كادر و لایه‌نگرێن پارتی، دڤێت چاڤه‌رێ كاڤه‌دانێن دژوارێن پارتی بن.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌
ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ندێ‌ هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و، ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه‌ هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له‌ راستییه‌وه‌، ئامانجی په‌كه‌كه‌ له‌و چه‌واشه‌كارییه‌ و هێرشی راگه‌یاندنیان بۆ دوو مه‌به‌سته‌:
یه‌كه‌م: ره‌وایه‌تیدانه‌ به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ی له‌ گوندنشینه‌كانی ده‌كه‌ و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه‌ ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌شی كه‌ ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه‌ دووباره‌ چۆڵ و وێران ببنه‌وه‌، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یانساڵه‌یان.
دووه‌م: بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تییان بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی، پارتی سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
باشه‌ په‌كه‌كه‌ واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و، پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته‌ سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ‌ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.


گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان

14/7/2016

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراكسیۆنا پارتی داخواز دكت، هەرچی زووترە پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ بێته‌ ده‌ربازكرن 

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پرسەنامەیەکێ ئاراستەی حکوومەتا ئیتالیا دكت

Lalish Duhok

“هه‌ڤپه‌یمان پشته‌ڤانێن هه‌رێما كوردستانێ نه‌”

Lalish Duhok