شبكة لالش الاعلامية

سوپايێ عێراقێ ئۆپەراسیۆنه‌كا دى ل دژی داعشێ دەستپێکر

سوپايێ عێراقێ ئۆپەراسیۆنه‌كا دى ل دژی داعشێ دەستپێکر

خەندان iraq-swpa.1772016

فەرماندەیی پرۆسە سەربازیەکانی جزیرە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی تری دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەی “دولابی” قەزای هیت سه‌ر به‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار دەستپێکرد.

لیوا روکن قاسم المحمدی فەرماندەی پرۆسە سەربازیەکانی جەزیرە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عیراق بە مەبەستی پاک کردنەوەی تەواوی پارێزگای ئەنبار لە چەکدارانی داعش، لە سێ میحوەرەوە هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد.

ئامانج لە هێرشەکەی سوپای عیراق پاککردنەوەی ناوچەی “دولاب”ە لە خۆرئاوای شاری هیت کە ٧٠ کیلۆمەتر لە ڕومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبارەوە دورە، بە پێی بەیاننامەکە..

لیوا روکن قاسم المحمدی وتی‌ “گرنگی ناوچەی دولاب بۆ ئێمه‌ ئەوەیە ئەو شوێنە دواین مۆڵگەی چەکدارانی داعش دەبێت لە خۆرهەڵاتی هیت”.

هەر بە پێی بەیاننامەکە له پرۆسەکەدا، هێزەکانی عەشایه‌ر و فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی بەشداری دەکەن.

پێشتریش حکومەتی عیراق چەندین ئۆپەراسیونی دژی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق ڕاگەیاند، کە دواینیان ئۆپەراسیونی ڕزگار کردنی فەلوجه بوو کە دوای ٤٠ رۆژ لە دەستپێکردنی بە سەرکەوتویی کۆتایی هات و داعش لە شاری فەلوجە کرایە دەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی خشتەیەکێ نوو ێی موچەی راگەهاند

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى ونوجێفى دخوازن كێشێن به‌غدا وهه‌رێمێ ب دانوستاندنان بهێنه‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

شانده‌كێ هەرێما کوردستانێ بۆ بودجەيا ساڵێن 2023 و 2024 دێ سەره‌دانا بەغدا كه‌ت 

Lalish Duhok