شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ دوو رۆژ کرنه‌ بێنڤه‌دان

231132Image1

عێراقێ دوو رۆژ کرنه‌ بێنڤه‌دان

رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دوو رۆژی لەسەرجەم دامودەزگان کردە پشوو.

رۆژی سێشەممە 19-7-2016 لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ” بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی بڕیاردرا دوو رۆژ بکرێتە پشوو”.

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ” رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 20-21-7-2016 لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت”.

هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان كرایە پشوو.

بەپێی پێشبیینەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بۆ سەروی 50 پلە بەرزدەبێتەوە، بۆیە ئیدارەی گەرمیان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، 20 و 21 ی تەمموزی كردە پشوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو په‌نابه‌رێن كورد ل بریتانیا هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زيران رۆنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

حەسەکە: ژ سەدەما شەری و بۆمبەبارانکرنان خەلک ئاوارە دبن

Lalish Duhok