عه‌بادی:ئۆپه‌راسیۆنا كۆنترۆلكرنا مووسلێ نێزيك بوويه
كوردستان تيڤى
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، نزیكبوونه‌وی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵی له ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، پلانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه دانراوه، عێراقییه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌بادی له میانی دیداری له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هات و گوتی: دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا، واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ نزیك بووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی به دیاریكراوه‌ی واده‌كه ئاشكرا بكات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له ئێستادا هێزه‌كانی ئه‌منی له ئاماده باشیدان و هه‌موو رێگه وشكانییه‌كان له چاندنی بۆمب و مینه‌كان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به ئاراسته‌ی گه‌یاره له به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هێزه سه‌ربازییه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب و مین پاككراونه‌ته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌شی به پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای گوتووه كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بۆ ئاگه‌داری و ئاماده‌كاری ئه‌وانه‌یه كه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌بن، پلانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش كه دانراوه عێراقییه و رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، گرنگ و كارا ده‌بێت له یارمه‌تدانی ئێمه له رێگریگرتن له هاتنی تیرۆریستانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق.
عه‌بادی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی كۆمه‌ڵێ یارمه‌تی پێداوین و چاوڕه‌وانی ئه‌و ده‌كه‌ین ئه‌و به‌ڵێنانه بێته دی و هه‌موو جیهان گه‌شبینه به عێراق، له‌وه‌ی ده‌توانێت به رێگه‌ی سه‌ربازیی تیرۆریستانی داعش له نێو به‌رێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
