شبكة لالش الاعلامية

ترەمپ: ناتۆ بوويه‌ رێکخراوه‌كا كێم تەرخەم

ترەمپ: ناتۆ بوويه‌ رێکخراوه‌كا کێم تەرخەم234262Image1

رووداو – ئەمریکا

دۆناڵد ترەپ رەخنە لە رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (ناتۆ) دەگرێت و بە رێکخراوێکی کەمتەرخەم وەسفی دەکات.

لە گوتارێکیدا کە رۆژی چوارشەممە27-8-2016 لە باکووری پێنسلڤانیا پێشکەشی لایەنگرانی کرد، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، رایگەیاند “ناتۆ نەیتوانی شەڕی تیرۆر بکات… ناتۆ بووەتە رێکخراوێکی کەمتەرخەم”.

دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەکەشیدا باسی لەوە کرد، دەبێت وڵاتانی ئەندام لە نێو رێکخراوی ناتۆ، هاوکاری زیاتری ئەو رێکخراوە بکەن و بەشداری کارایان هەبێت.

بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەبارەی کۆنگرەی دیموکراتەکانیشەوە، کە ئێستا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا بەڕێوەدەچێت رەخنەی لە دیموکراتەکان گرت، بەوەی ” لە کۆنگرەکەیاندا هیچ بەهایەکیان بۆ پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دانەناوە و باسیان نەکردوون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاگه‌هداریه‌ك ژ وه‌زاره‌تا خواندنا بلند بۆ قوتابیێن پۆلا 12ێ ئاماده‌ی

Lalish Duhok

د ده‌مێ نه‌ه هه‌یڤان دا زێده‌تری 121 هزار تڕۆمبێل هاتینه‌ ناڤ هه‌رێمێ

Lalish Duhok

شیعە لسەر دیارکرنا کەسه‌كى بۆ پۆستێ سەرۆك وەزیرێن عێراقێ ناکۆکن

Lalish Duhok