شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ پێشوازی ل ئەمیندارێ ئێکه‌تيا زانکۆيێن عەرەبی كر

سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ پێشوازی ل ئەمیندارێ ئێکه‌تيا زانکۆيێن عەرەبی كر

ZNA – هه‌ولێر131146104641883690

ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر سوڵتان ئەبوعرابی ئەلعدوان ئەمینداری یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی کرد.

لە دیدارەکەدا ئەمینداری یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەکە و کورتەیەکی لەبارەی ئاستی پەیوەندیی نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی پێشکەش کرد و داوایشی کرد پەیوەندیی نێوان زانکۆکانی ھەردوولا پتەوتر ببێت.

ھەروەھا بەناوی خۆی و یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و ھەموو سەرۆک زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی سوپاسی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانی کرد کە سەدانھەزار ئاوارە و لێقەوماویان پەنا داوە و بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد لە ناوچەکەدا. ئەوەیشی خستەڕوو کە ناوەندە ئاکادیمییەکانی وڵاتانی عەرەبی پێزانینیان بۆ سەرۆک بارزانی و قوربانیدانی پێشمەرگە ھەیە لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆریستان.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی ھەڵوێستی ئەمینداری یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بە پەیوەندی و کاری ھاوبەشی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی کوردستان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومەتا هەرێمێ پڕۆژەیێن گرنگ بۆ ئاكنجییێن گۆندان ڕاگەهاند

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ پارتی پشكا هەرێمێ د بودجەيا 2023 دا ئاشكه‌را دكه‌ت

Lalish Duhok

فراكسیۆنا پارتی بایكۆتا روونشتنێن جڤاتا نوونه‌ران كر

Lalish Duhok