شبكة لالش الاعلامية

ل سەر په‌قينا قامشلۆ 3 بەرپرس هاتنه‌ دووركرن

ل سەر په‌قينا قامشلۆ 3 بەرپرس هاتنه‌ دووركرن 

رووداو- هەولێر236242Image1

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لەسەر تەقینەوە خوێناوییەكەی قامشلۆ 3 بەرپرسی لەکار لادا، هاوکات 200 ملیۆن لیرەی سووریشی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی شوێنە وێرانبووەكان ئامادەکردووە.

رۆژی هەینی 5-8-2016، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی گەڕەکی غەربی لە قامشلۆ، 3 بەرپرسی باڵای ئاسایشیان لە کارەکانیان لاداون.

وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، بەرپرسە دوورخراوەكان بریتین لە: عەبدولباست محەممەد کووتێ، بەڕێوەبەری هاتووچۆی رۆژئاوا، شێخ مووس ئەحمەد، بەرپرسی بازگەکان لە ئاسایشی رۆژئاوا و، عەبدوڵڵا محەممەد سەعدون، گوتەبێژی فەرمی ئاسایش.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا ئاماژەی بەوەش کردووە، 200 ملیۆن لیرەی سوورییان ئامادەکردووە تاوەکو بەشداری پێبکەن لە ئاوەدانکردنەوەی شوێنە خاپووربووەکانی تەقینەوە خوێناوییەکەی گەڕەکی غەربی لە قامشلۆ، کە رۆژی 27-7-2016 لەلایەن داعش ئەنجامدرا و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس شەهید و 200 کەسی دیکە برینداربوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌يا ئه‌مریكا: شه‌رڤانێن كورد پێكهاته‌یه‌كێ هه‌ره‌ كاریگه‌رن و پشته‌ڤانيا وانين

Lalish Duhok

ل دھۆكێ شاشيا نۆژداره‌كى ده‌ستێ وه‌لاتيه‌كى ژ كارئێخست 

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی د یادا 35 ساڵيا ئه‌نفالێن به‌هدينان دا:دوژمن و تاوانباران باجا شاشیێن خۆ دا

Lalish Duhok