داعش دۆسه‌يێن گرنگ ژ مووسلێ ڤه‌دگوهێزته باژێرێ ره‌ققه يێ سوورى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند” ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه چه‌كدارانی داعش “دۆسیه گرنگه‌كان” به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه زانیاری گرنگی له‌باره‌ی چه‌كداره‌كانیان تێدایه، له شاری موسڵه‌وه بۆ شاری ره‌ققه‌ی سوریا گواستووه‌ته‌وه،و ژماره‌یه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێكخراوه‌كه‌شیان گواستووه‌ته‌وه ناو ژماره‌یه‌ك خانووی نهێنی له‌ناو شاری موسڵ.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی” داعش كۆمپیوته‌ر و دۆسیه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به چه‌كداره‌كانیان و نه‌خشه‌كانی چۆنیه‌تی داڕشتنی پلانی په‌لاماره‌كانیان له موسڵه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ شاری ره‌ققه‌ی سوریا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دوای كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕێكخراوه‌كه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ چه‌ند خانوو و ماڵێكی نهێنی له ناو موسڵدا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵ و ڕێكارانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش پاش ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك تێكشكاوون و خاكێكی فراوانیان له ده‌ستداوه،و به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی عێراقی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ نزیكبووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
