شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا دەستپاکی ئامارا شەش هه‌يڤێن ئێكێ يێن ئه‌ڤ ساله‌ به‌لاڤكرن

دەستەيا دەستپاکی ئامارا شەش هه‌يڤێن ئێكێ يێن ئه‌ڤ ساله‌ به‌لاڤكرن 237421Image1

رووداو- هەولێر
رۆژی چوارشەممە 10-8-2016 ، دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەبارەی ئەنجامی چاکسازییەکان و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی گەندەڵی ئەنجامدا.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان سێ هەڵمەتی راگەیاندنی ئامادەکردووە، کە درووشمی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن و دژی گەندەڵین”.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی” ئێمە لە دەستەی دەستپاکی دەمانەوێت بە بەرنامە بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە، گەندەڵی لە تیرۆر ترسناکترە و دەبێت کاری بۆ بکەین، بۆ ئەوەی زیاتر بڵاونەبێتەوە و بنبڕی بکەین، ئێمە بەردەوام لە لێکۆڵینەوەداین لە دۆسییەکانی گەندەڵیی”.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی هەروەها ئاماری لێکۆڵینەوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2016ـی راگەیاند، بەمپێیەش “لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک 73 زانیاری گەیەندراون، هەروەها 92 داوای هەواڵدەری و 79 داوای سزای هەبوون”.

بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 8 داوای سزا داخراون، لەبەرامبەردا 4 داوای سزای رەوانەی دادگا کراون بۆ دادگاییکردن، ئێستاش 64 داوای سزایی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ژمارەی داواکانی سزادان و لیکۆڵینەوەکان لە وەزارەتەکان

لە وەزارەتی کارەبا: 6 زانیاری گەیەندراون لەگەڵ 7 داوای سزایی و 12 داوا هەواڵدەری
وەزارەتی تەندروستی: 3 داوای سزایی و 2 هەواڵدەری
وەزارەتی پەروەردە: 4 داوای سزایی و 24 هەواڵدەری
وەزارەتی دارایی: 6 داوای سزایی و 18 داوای هەواڵدەری
وەزارەتی پێشمەرگە: 8 زانیاریی و 1 سزایی 6 داوای هەواڵدەری
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: 2 زانیاری و 4 داوای سزایی و 2 داوای هەواڵدەری
وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان، 2 داوای سزای
وەزارەتی داد، 2 داوای سزایی و 1 هەواڵدەری
پارێزگای هەولێر 2 داوای سزای
وەزارەتی شارەوانی 15 داوای سزایی و 4 هەواڵدەری
وەزارەتی ناوخۆ 4 داوای سزایی و 5 هەواڵدەری
دەستەی وەبەرهێنان 2 زانیاریی و 1 سزایی و 1 هەواڵدەری
وەزارەتی کشتوکاڵ 1 زانیاریی و 1 هەواڵدەری

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەولێر و بەغدا به‌رى پەسەندکرنا بودجەى دي رێکكه‌ڤن

Lalish Duhok

خسرۆ گۆران: پشتەڤانییا ناڤدەولەتی بۆ دەولەتا کوردی ھەیە

Lalish Duhok

شه‌پۆله‌كا باران بارینێ دگه‌هته‌ هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok