قۆناغا پشتى منبج رزگاركرنا ئه‌لباب و شكاندنا دوورپێچا سه‌ر عفرینه
K24 – هه‌ولێر:
دوای رزگاركردنی مونبج، هێزی یه‌كینه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌لباب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی منبج رۆژی 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016 ده‌ستیپێكرد.
ئۆپراسیۆنه‌كه زیاتر له 70 رۆژی خایاند و رۆژی 12ی ئاب/ ئۆگستی 2016، یه‌كینه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج توانیان به ته‌واوی شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
رزگاركردنی منبج بووه جێی بایه‌خی میدیای نێوده‌وڵه‌تی و وێنه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی هاووڵاتیانی منبج و له ئامێزگرتنی یه‌كینه‌كان له میدیای جیهانییدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوونه‌وه.
دیارترین دیمه‌نی رزگاركردنی منبج، ئه‌و دیمه‌نانه بوون، كه كوردستان 24 په‌خشیكردن و تێیاندا ژنان په‌چه‌كانیان ده‌سووتاند و پیاوانیش به مه‌قه‌ست ریشیان كورت ده‌كرده‌وه و ژنانی گه‌ریلا له لایه‌ن ژنانی شاره‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ پێشوازییان لێده‌كرا.
ئه‌مڕۆ له منبج، یه‌كینه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هێزه عه‌ره‌بییه هاوپه‌یمانه‌كانیان ئه‌نجوومه‌نێكی نوێیان دامه‌زراند.
ئه‌نجوومه‌نه نوێیه‌كه به ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی ئه‌لباب پێكهێنرا.
بڕیار بوایه قۆناغی دوای منبج رزگاركردنی شاری ئه‌لباب بێت.
ئه‌لباب به پردی په‌ڕینه‌وه‌ی داعشه له شاری ره‌ققه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری سووریا و شاری جه‌رابلووسی هاوسنووری توركیا.
پێشتر توركیا هۆشداری دابووه یه‌كینه‌كان كه نزیكی سنووره‌كانی نه‌بنه‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی جه‌رابلوس هاوسنووری توركیایه، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره رازی نابێت یه‌كینه‌كان ئه‌و شاره رزگار بكه‌ن و له ئێستادا شاره‌كه داعشی تێدایه.
به رزگاركردنی شاری جه‌رابلوس، هێزه كوردییه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگ له شاری ئه‌عزاز نزیكده‌بنه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زۆر به توندی دژی ئه‌وه‌ن بكه‌وێته ده‌ست هێزه كوردییه‌كان.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ به‌رده‌وام ره‌تیانده‌كرده‌وه رێگه بده‌ن ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست هێزه كوردییه‌كان.
به رزگاركردنی ئه‌عزاز، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمێكی كوردیی له رۆژئاوای كوردستان داده‌نرێت، چونكه ئه‌عزاز هه‌ردوو كانتۆنی كوبانێ و عفرین به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له ئێستاشدا به رزگاركردنی ناوچه‌ی ئه‌لباب كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای منبج و باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ره‌ققه و توركیا داده‌خرێت و ره‌ققه په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌پچڕێت و به‌و هۆیه‌وه ره‌ققه گه‌مارۆ ده‌درێت.
هاوكات به رزگاركردنی شاری ئه‌لباب، هێزه كوردییه‌كان ده‌توانن بگه‌نه كانتۆنی عفرین و كانتۆنه‌كه به منبج و كانتۆنه‌كانی جزیره و كوبانێوه ببه‌ستنه‌وه و به‌وه‌ش له لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی داعش له ره‌ققه ده‌ده‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه بازنه‌ی گه‌مارۆی دژ به داعش له ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا ده‌ده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
