ئەمریکا:فرۆكهيێن مه بەرگریێ ژ کوردێن رۆژئاڤا دکن
باسنيۆز:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە جەنگییەکانیان بەرگریی لە کوردەکان لە کوردستانی رۆژئاوا دەکەن.
لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان لە شاری حەسەکە لە کوردستانی رۆژئاوا بۆردومان کرد.
رۆژی هەینی 19ـی ئابی 2016، جیف دێڤیس، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ”بە روونی“ رایانگەیاندووە، بەرگریی لە ئەو هێزانە دەکەن، کە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکەن، ”ئەگەر رووبەڕووی هەڕەشە بوونەوە“.
جیف دێڤیس هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکە جەنگییەکان و چەکدارانی رژێمی سووریا، کە بارەگاکانی یەپەگەیان بۆردومان دەکرد.
شار حەسەکە لە کوردستانی رۆژئاوا، لەژێر دەسەڵاتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)یە، کە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە کوردستانی رۆژئاوا و دەکەوێتە سنووری کانتۆنی جزیرێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
