شبكة لالش الاعلامية

“پشتى رزگارکرنا مووسلێ دۆسه‌ بۆ وان دێ ئێته‌ ڤه‌كرن کو هاريكاريا داعشێ كرينه‌”

“پشتى رزگارکرنا مووسلێ دۆسه‌ بۆ وان دێ ئێته‌ ڤه‌كرن کو هاريكاريا داعشێ كرينه‌”

باسنيۆز:a1830991cf6420ef16e6b2b93ca2eb8d_L

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوە دەکات، دۆسیەیەکی تایبەتیان لەسەر ئەو کەسانە کردووەتەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە و دوای ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21\8\2016، غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەک یەکەی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بڕیارمان داوە، لەگەڵ ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ، دۆسیە بۆ ئەو کەسانە بکەینەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە، لە لای خۆمانەوە پشتگیری ئەو بڕیارە دەکەین کە هەر کەسێک هاوکاریی داعشی کردبێت، وەک داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”. ڕوونیشی کردەوە: “بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی جددیمان ناوە و زانیاریمان لەسەر ئەو کەسانە کۆکردووەتەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە”.

لە ماوەی ڕابردوو، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کوردانی ئێزدی و لە چەند بۆنەیەکی دیکەشدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەر کەسێک هاوکاریی داعشی کردبێت، دەبێت سزای خۆی وەربگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نووكرنا تۆمارا دەنگدەران دەست پێ كرد

Lalish Duhok

دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا

Lalish Duhok

هۆشیار زێباری: ئەندامێن دەولەتا یاسا و مالیکی ل پشت لێپرسینا منن

Lalish Duhok