شبكة لالش الاعلامية

ده‌میرتاش: كۆمه‌لكوژيا دیلۆك داوى كۆمه‌لكوژی نابت

ده‌میرتاش: كۆمه‌لكوژيا دیلۆك داوى كۆمه‌لكوژی نابت

رووداو – دیلۆك240111Image1

له‌کاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی تەقینەوەكەی شاری دیلۆك(عەنتاب) ی باكووری كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند “كۆمه‌ڵكوژی دیلۆك مێژووێكی ره‌شی تۆماركرد له‌ دڕنده‌یی چه‌ته‌كان و تیرۆریستان كه‌ بێویژدانانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئاهه‌نگێك”.

ده‌میرتاش له‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشیدا گوتی “وشه‌كان لێره‌دا كۆتاییان هات، زۆر قسه‌و باس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كران، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌شێوازێكی جیاواز بوو. مێژووێكی ره‌شی تۆماركرد له‌ دڕنده‌یی چه‌ته‌كان و تیرۆریستان كه‌ بێویژدانانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئاهه‌نگێك”.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ زیاتر گوتی “ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ یه‌كه‌مین و دوایین كۆمه‌ڵكوژی نابێت، تیرۆریستان ده‌سته‌وسان نابن، بۆیه‌ ئاگره‌كه‌ی دیلۆك ته‌نیا ئه‌م شوێنه‌ی نه‌گرته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ ده‌كات بۆ هه‌موو شوێنێكی دیكه‌. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی سوروچ و ئامه‌د و ئه‌نقه‌ره‌”.

ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی گوت “ئه‌و زیهنییه‌ته‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دیلۆكی ئه‌نجامدا، ئاماده‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌ شوێنێكی دیكه‌و به‌شێوازێكی دیكه‌ش دووباره‌ بكاته‌وه‌”.

كاژێر 22:52 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ‌20-8-2016، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی لەلایەن داعشەوە له‌ گه‌ڕه‌كی به‌یباخچه‌ی شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی سه‌ر به‌ شاری دیلۆكی باكووری كوردستان لەنێو ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەی خێزانێكی كورد ئه‌نجامدرا، به‌هۆیه‌وه‌ 50 كه‌س شەهیدبوون و نزیكەی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەنێو شەهیدەكان بووك و زاواكەش هەبوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی‌: ل سه‌ركه‌فتنا داويێ به سه‌ر داعشدا نێزیكبووینه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا كاره‌با عیراقێ : مه‌ مفایه‌كێ مه‌زن ژ پێشكه‌ڤتنا كاره‌با هه‌رێما كوردستانێ وه‌رگرتییه‌

Lalish Duhok

په‌یڤدارێ پارتی: ل 11 ئه‌یلوولێ ب فه‌رمی دێ ده‌ست ب هه‌وا هه‌لبژارتنان كه‌ین

Lalish Duhok